کە تازە هات کۆنە خەڵاتە
مرۆڤ کە جلوبەرگێکی تازە و نوێ دەکڕێت حەز دەکات لە بۆنە کۆمەڵایەتییەکان و ئایینیەکان و پرسە و تێکەڵاوییەکاندا هەر ئەو جلوبەرگە تازەیە بپۆشێت و کۆنەکەشی هەڵدەگرێت بۆ کاروباری ناوکێڵگە و قوڕکاری و هەرەوەزی و هەندێکجاریش دڵی لێی دەبێتەوە دەیبەخشێت و دەیکاتە خەڵات، ئەوە بووە بە ئیدیۆم بۆ شتی دەرکەوتنی شتی تازە و نوێ و کۆنەکان فەرامۆش دەکرێن، ئینجا هەر شتێک بێت هاوڕێیەتی و دەسەڵاتداری و دۆستایەتی و بۆ نموونە لە ژنهێنانی دووەمی پیاواندا بەتەوسەوە دەوترێت: کە تازە هات کۆنە خەڵاتە. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 246 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !