نانی خۆ بخۆ بە ئاوێ، منەتێ خەرکی پێ ناوێ
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (نانی خۆ بخۆ بە ئاوێ، منەتێ خەرکی پێ ناوێ) ، وتراویشە: بەسەربەرزی بژی بەنان و ئاوێ، سەردامەنەوێنە بۆ هیچ ناپیاوێ یان بژی بەمەردی بەنان و ئاوێ، سەردامەنەوێنە بۆ هیچ ناپیاوێ، وتراویشە: لۆ نەوسێ، کەوتە حەبسێ، ئەو ئیدیۆمە بۆ هاندان و ئامۆژگاری کردنی مرۆڤ بەکارهاتووە، ئەو کەسەی نانەوشکی خۆی هەیە و بە قومێک ئاو دەیخوات ئەوا هیچ منەتێکی خەڵکی هەڵناگرێت و سەربەرز و ڕووسوورە، بۆیە خۆشناوەتی وتویەتی: نانی خۆ بخۆ بە ئاوێ، منەتێ خەرکی پێ ناوێ.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 201 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !