مردیێ پار هاوینێ، ئەو ساری لۆکەن شینێ
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (مردیێ پار هاوینێ، ئەو ساری لۆکەن شینێ) ، هاوشێوەی ئەو ئیدیۆمە لە ناوچەکانی تری کوردستان وتراوە: بووە خوێنی کراسەکەی عوسمان یان بووە شینی حەسەن و حسێنی هەر نەبڕایەوە، هەندێک خانەوادە و کەس پرسەی زیاد لە پێویست درێژ دەکەنەوە چ بواری دەوروونیان بێت چ مەرامیان هەبێت لەو درێژکردنەوەیە، ئەوەش وەکوو کۆنە کا بەباکردنەوەیە، شتێک کاتی بەسەرچوو بێت و بهێنرێتەوە گۆڕێ هیچ کەڵکێکی نییە، تەنیا نییەت و نیاز و مەبەستێکی لە پشتە کە دەخرێتەڕوو و بەرباس بۆیە بەتەوس و سەرسوڕمانەوە لە خۆشناوەتیدا وتراوە: مردیێ پار هاوینێ، ئەو ساری لۆکەن شینێ.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 84 gånger