Bibliotek Bibliotek
Sök

Kurdipedia är de största källorna för kurdiska information!


Search Options





Avancerad sökning      Tangentbord


Sök
Avancerad sökning
Bibliotek
kurdiska namn
Händelseförlopp
Källor
Historia
Användarsamlingar
Aktiviteter
Sök Hjälp ?
Publikation
Video
Klassificeringar
Random objekt !
Skicka
Skicka artikel
Skicka bild
Survey
Din feedback
Kontakt
Vilken typ av information behöver vi !
Standarder
Användarvillkor
Produkt Kvalitet
Verktyg
Om
Kurdipedia Archivists
Artiklar om oss !
Lägg Kurdipedia till din webbplats
Lägg till / ta bort e-post
besöksstatistik
Föremål statistik
teckensnitt Converter
kalendrar Converter
Stavnings kontroll
språk och dialekter av sidorna
Tangentbord
Praktiska länkar
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Språk
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Mitt konto
Logga in
Medlemskap!
glömt ditt lösenord !
Sök Skicka Verktyg Språk Mitt konto
Avancerad sökning
Bibliotek
kurdiska namn
Händelseförlopp
Källor
Historia
Användarsamlingar
Aktiviteter
Sök Hjälp ?
Publikation
Video
Klassificeringar
Random objekt !
Skicka artikel
Skicka bild
Survey
Din feedback
Kontakt
Vilken typ av information behöver vi !
Standarder
Användarvillkor
Produkt Kvalitet
Om
Kurdipedia Archivists
Artiklar om oss !
Lägg Kurdipedia till din webbplats
Lägg till / ta bort e-post
besöksstatistik
Föremål statistik
teckensnitt Converter
kalendrar Converter
Stavnings kontroll
språk och dialekter av sidorna
Tangentbord
Praktiska länkar
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Logga in
Medlemskap!
glömt ditt lösenord !
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Om
 Random objekt !
 Användarvillkor
 Kurdipedia Archivists
 Din feedback
 Användarsamlingar
 Händelseförlopp
 Aktiviteter - Kurdipedia
 Hjälp
Nytt objekt
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
25-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliotek
Kurdistan; ‏Rapport från SAC:s studieresa 1994
03-01-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
Bibliotek
Den Kurdiska Fragen I Turkiet
23-06-2019
زریان سەرچناری
Biografi
Tara Twana
09-09-2018
هاوڕێ باخەوان
Bibliotek
Recueil de textes Kourmandji
24-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistik
Artiklar 522,798
Bilder 105,767
Böcker 19,703
Relaterade filer 98,635
Video 1,420
Artiklar
En sorg att MP får bli till...
Bibliotek
Den sista flickan
Artiklar
Amineh Kakabaveh slår tillb...
Dokument
Tog ställning mot hedersvål...
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdern...
هونەر لە نێوان بابەت و فۆرمى دووبارە دا، پرۆژەى (مێینە ) بە نموونە
Grupp: Artiklar | Artiklarna språk: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Ranking objektet
Utmärkt
Mycket bra
Genomsnitt
Dåligt
Dålig
Lägg till i mina samlingar
Skriv din kommentar om den här artikeln !
objekt History
Metadata
RSS
Sök i Google efter bilder med anknytning till det valda objektet !
Sök i Google för valda objekt!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

زامواداراغا

زامواداراغا
زامواداراغا
بەرایی
بۆ هەموو کارێکى هونەرى چەند بیرۆکە و بابەتەکە گرنگە ئەوەندەش فۆرم و مەتریاڵ و تەکنیک و شێوازى نمایشکردن گرنگە، بۆ بەدەست هێنانى کارێکى سەرکەوتوو دەبیت ئەم توخمانە هەموویان هاوتەریب و هاوسەنگ بن وە هیچ بەشێکیان زاڵ نەبێ بە سەر بەشەکانى تردا.
ڕاگرتنى ئەم باڵانسە دەبێتە هۆى درووست بوونى کارێکى هونەرىپیشکەوتوو بەبێ ئەوەى بگەرێتەوە بۆ بەکارهێنانەوەى ( کۆپى ) ئەو فۆرمانەى کە لە زاکیرەماندا بوونیان هەیە و پیش تر کارى پێکراوە و بەکار هاتووە هەم وەک زاکیرەى بینەر وە هەم وەک مێژووى هونەر.
گەورەترین کێشە کە تووشى هونەرمەند ئەبیتەوە کارکردنە لەسەر ئەو بابەتانەى کە ڕاستەوخۆ پەیوەندى بە کۆمەڵگەکەوە هەیە وە زاکیرەیەکە دەستە جەمعى بۆ درووست بووە، ئەم بابەت و ڕووداوانە بارگاوى بووە بە ئەخلاق و ئایین و نەتەوە و پیرۆزى و دابوونەریتى کۆمەڵایەتى. ئێمەى کورد نموونەمان زۆرە لەم بابەتانە وە بەردەوام هونەرمەندان کارى لەسەر ئەکەن، بۆ نموونە: کارەساتى هەڵەبجە ، ئەنفال ، شەنگال وەک نموونەیەکى نەتەوەى هەروەها `جێندەر و فیمیتستى و توندوتیژى و سێکس` وەک نموونەیەکى کۆمەڵایەتى هەروەها دژە ئایین و دژە پیرۆزیەکان و ئازادى تاک ئەمانە و زۆر بابەتى تر، کە لە ڕێگەى هونەرەوە بە چەنئایین شێوە بەکاردەهێنرێت.
بەتایبەتى ئەم بابەتانە کە لە ناو کۆمەڵگەى ئێمەدا وەک کارى هونەرى پێش نیازئەکرێت وە لە ناو ( پۆبلیکدا و سپەیسى گشتى ) دەخرێتە ڕوو، واتە لەسەر شەقامەکان و شوێنە گشتییەکانى ناو شارەکان دادەنرێت وەک شوێنێک بۆ نمایش، ئیتر قسە و باسێکى زۆرى لێ ئەکەوێتەوە کە زۆربەى بەبێ بنەماى هونەرى لە خۆیانەوە شیکارى بۆ ئەکەن، خەڵکەکە دەبن بە دوو بەرەوەو بەرى داکۆک و بەرى دژ وە هەردووکیان زۆر ڕادیکاڵانە مامەڵە لەگەڵ یەک دەکەن بەبێباکڕاوندێکى هونەرى وە زۆربەیان لە بێ ئاگای دژایەتى یان داکۆکى لە کارە هونەریەکە ئەکەن. بابەتەکە بەلا ڕێدا دەبەن و دوورئەکەوێتەوە لە هونەر.
لێرەوە مامەڵە کردن لەگەڵ ئەم جۆرە لە بابەتانە بەتایبەتى لە هونەرى شێوەکاریدا کە لە بنەڕەتا هونەرێکى (بینراوە ) پشتى بە فۆرم و پانتایى و ڕەنگ و دەنگ و کێش و قەبارە و (دەستلێدان) و شوێن بەستووە، بۆ بەرهەمهێنانى کارێکى هونەرى ( بەرجەستە ) کە بینەر لە ڕێگەى بینینى ئەو فۆرمەوە ئەڕواتە ناو بایەتەکەو بۆ تێگەیشتن لە ماناى کارەکە.
هەندێک جار هونەرمەندەکە دەکەوێتە داوى بایەتەکەوە، ئەو باڵانسە لە دەستدەدات لەنێوان (بابەت و فۆرم) دا بەبێ ئاگایى هونەرمەندەکە، بابەتەکە زاڵ ئەبێت بە سەر کارە هونەریەکەدا و لەسەر حسابى فۆرم و مەتریاڵ، ئیتر فۆڕمەکە لاواز دەرئەکەون تواناى گوزارشت کردنى نامێنێت لەلاى بینەر. هەندێک جار هونەرمەندەکە بە ئاگایەیەکى تەواوە لە بەر هەندێ هۆکارى کەسی و بەرژەوەندى تاکەکەسى خۆى و خۆدەرخستنى وەک ( شۆوێک ) بۆ بە (پاڵەوان – بوون) ئەم بابەتانە بەکاردەهێنرێت، . یاخود لەبەر کەمی توانا هونەریەکانى پاڵ ئەباتە بەر ئەم جۆرە لە بابەتانە کە پیش وەخت ئەزانێ چۆن خەڵک بهارووژێنێت ( تیزیان کات) تا بتوانێت کەم و کوورتییەکانى کارە هونەریەکە بشارێتەوە لە ژیر گەورەیى بابەتەکەدا.
بەمشێوەیە ڕەخنە گرتن لە کارە هونەریەکە (ڕەخنە گرتنە لە بابەتەکە) کە لەلاى زۆربەى خەڵک پیرۆزە یان قێزەوەندە، ئیتر تۆى ڕەخنە گر دەچیتە خانەى دژەوە ئەکەویتە ناو توونێلێکەوە کە ئەوسەرى دیار نەبێت، ئەوە درووست دەبێت لە قسەکردن لەسەر کارە هونەریەکە ئەبێتە وتارێکی سیاسى یان ئایینى یاخود نەتەوەى یان سونەتى دژ بە یەک. بە دیوەکەی تردا ئەوانەى وەسف و پێداهەڵدان ئەکەن بۆ کارە هونەریەکە زیادەڕۆیی زۆر دەنوێنن بەبێ بنەماى مەعریفى وە زۆربەى وەسفەکان سۆزدارى لە پشتەوە کە دوورە لە واقعى کارەکەوە. بەمشێوەیە ئەوەى کە کەس باسى ناکات و گرنگى پێنادات ( کارە هونەریەکەیە ) وە کاریگەرى ئەم کارە هونەریە لەسەر کایەى هونەرى بەگشتى و کاریگەرى هونەر لەسەر کۆمەڵگە کە تواناى تێگەیشتنمان هەبێت بۆ ئەم جۆرە لە کارى هونەرى. بابەتەکە دەکەن بە بابەتێکى گەورە وە تەجریدی ئەکەن لەو فۆرمەى کە هەیە لەسەر ئەرزى واقع، بەبێ خوێندنەوەیەکى واقعیانە و شیکاریەکى بابەتیانە لەسەر کارە هونەریەکە وەک خودى کارەکە. شەڕەکە دەگوازرێتەوە بۆ شوێنێکى تر وە کەس حساب بۆ کارە هونەریەکە ناکات کە لە بنەڕەتدا ئەم کارە هونەریەیە کە ئەم ( بابەتەى خوڵقاندووە و کردوێتى بە بابەتى ڕۆژ لە ناو کۆمەڵگەدا ) .
بە ئەرکى خۆم ئەزانم بتوانم لە ڕێکەى ئەم نووسینەوە بۆجونێکى جیاواز پیشنیازبکەم، کە تواناى ئەوەى هەبێت لایەنى کەم شیکارى بۆ کارە هونەریەکە بکەم، لەو گیژاوە دەریبهێنم و ڕووتى کەمەوە لە خیتابى سیاسى و گۆمەڵایەتى ، وەک کارە هونەری شێوەکارى بە دوور لەو ژاوەژاوەى کە ئێستا ڕوو دەدات لەسەر ئەم پڕۆژەیە.
پڕۆژەکە ناوی ” مێینە” یە و چوار هەزار و 800 مەتر درێژە و 99 هەزار 678 ژن بەشدارییان تێداکردووە
پڕۆژەى ( مێینە ) شێوەکار خاتوو ( تارا عەبدوڵڵا ) ئەنجامى داوە
تابلۆکە ( 4800 ) مەترە بە بەژداری ( 99، 678 ) مێینە لە کوردستاندا، هەر مێینەیەک بە پارچەیەک جلوبەرگ بەشداربووەکە توندوتیژی بەرانبەر کراوە. تابلۆکە لە باخچەی نالی یەوە هەڵواسرابوو هەتاوەکوو بەردەم دادگای سلێمانی.ڕیکخراوى گەشەپێدانى مەدەنیە- CDO جیەبجێ کار و شەرپەرشتى و بەرهەمهێنەرى پڕۆژەکە بووە.
شوێنى نمایش
شەقامى سەرەکى شار شەقامى سالم بەتایبەتى نێوان عەموودەکان.
گەر ئێمە بگەڕێنەوە بۆ مێژووى ئەم وڵاتە وە بە تایبەتى شارى سلێمانى دەبینین لە سەردەمى حوکمى مەلیکایەتى ئیراقەوە تا دوا هەمین هەڵبژاردنەکانى پەڕڵەمانى کوردستان ئەم شوێنە بە بەردەوام تەنراوە بە ( لافیتە و ئاڵا و درووشمەکانى حیزب و ڕیکلامى بازرگانى و حکومى و ڕێکخراوە مەدەنییەکان ) هەروەها لە ڕۆژى بۆنە و ئاهەنگەکاندا دووبارە بە سەدان لافیتەى قوماش هەڵدەواسرا لەم شوێنە دا. وە لە سەردەمى ڕژێمى بەعسى فاشى دا بە سەدان لافیتە هەڵواسرابوو بۆ ستایشى سەرۆکى فەرماندە و حیزبە کەى. بەهەمان شێوە لە دواى ڕاپەڕینەوە سەر شەقامەکان دووبارە پڕ بووبوون لە لافیتەى پرسەى شەهیدانى نەتەوە، دووبارە شەقامەکان پڕ بوونەوە لە ستایشى سەرۆکى حیزبەکان. یادەوەری خەڵکى ئەم شارە پڕبووە لەم شێوازە لە هەڵواسین و بە زۆر نمایشکردنى درووشم و ستایشى سەرۆکەکان و ڕیکلامە ناشرینەکان بەبێ خواستى خەڵکەکە دەچن بە چاویاندا هەتا وای لێ هات بوو بە ( شەڕە پەڕۆ ) لە شەقامەکان و شوێنە گشتییەکان.
لێرەوە دەبێ بپرسین ئایا بۆ پڕۆژەى ( مێینە ) لە هەمان شوێن نمایشکرا وە بە هەمان شێواز دانرا، بەبێ دەستکاریکردن و بەبێ گۆڕینى شێوازى هەڵواسینەکە (لێرەدا مەبەستم بە هەمان شێوەى لافیتە و ئاڵا و درووشمەکانى سەردەمى مەلیک بۆ دوا هەڵبژاردنى پەڕڵەمانى کوردستان) ئایا هونەرمەندەکە بەبێ ئاگایى ئەم کارە دووبارە ئەکاتەوە؟ یان بە ئاگایەیەکى زۆرەوە ویستویەتى بەهەمان شێواز کە هەیە بکاتەوە؟
گەر سەرنجى کارە هونەریەکە بدەین دەبینین شێوازێکى ناڕێک لە بەرزى و نزمیدا وە لە هەندێک شوێندا شۆڕبووبۆتەوە و دەستى خەڵک دەیگاتێ! لە درێژى دا ناڕێک دەردەکەوێت لەنێوان عەموودەکان، لە هەندێ شوێن کوورت لە هەندێ شوێن درێژ، لە هەندێ شوێندا ڕێڕەوەکەى گۆڕدرابوو لە جیاتى لە ناوەڕاستى شەقامەکە بێت هاتووتە لاى قەراغ شەقامەکەوە، کە ئەمانە هەمووى جێگەی پرسیارن پەیوەندى ڕاستەوخۆیان هەیە بە فۆڕمى کارەکەوە.
ئەم شێوەیە لە هەڵواسین بۆ کارێکى هونەرى وە بەو قەبارە گەورەیە کێشەیە، کێشەیەکە لەوەدایە شەقامەکە داگیر دەکات وە بەرکەوتەى ئەبێت لەگەڵ تاک بە تاکى خەڵکەکە بەڵام هەڵگرى هیچ فۆرمێکى تازە نییە لە شیوەى فۆڕم و هەڵواسیندا کە خەڵکى ئاسایی ئەتوانیت بەهەمان شێوە هەڵیواسێت بەبێ بیرکردنەوە و ڕاڤە کردن.
کەواتە ئەکرا ئەم کارەکە لە هەموو سووچێک و قووژبنێکى شارەکە بەهەمان شێوە هەڵبواسرایە و نمایش بکرایە! چونکە تایبەتمەندى پێوە دیار نییە بۆ شوێنەکە ( شەقامى سالم ) بەم شێوەیە حساب بۆ فۆرم و قەبارە نەکراوە لە شوێن و فەزا و سپەیسى ، شەقام و عەمودەکانى بڕیاریان داوە کە کارە هونەریەکە لە کۆتایدا ( چ فۆرمێک ) وەرگرێت نەک هونەرمەندەکە بڕیارى دابێت کە چ فۆرمێک دەبێت وەرگرێت بۆ خزمەت کردنى بابەتەکە.
بەم جۆرە بۆمان دەردەکەوێت (شوێن، ڕاوم، سپەیس) لەم کارەدا لاوازە ئەوە کە بەهەند وەرنەگیراوە. چۆن زۆرترین خەڵک ئەم کارەى ( بەرکەوێت ) نەک ( بیبینت ) واتە لێرەدا گرنگى نەدراوە بە ( بینین ) لە ناو سپەیسى گشتی دا! ئەوەندەى گرنگى دراوە بەوەى کە خەڵک بەلای دا ( تێپەڕێت ) لێرەدا ( تێپەرین ماناى بینین نابەخشێ ) بە هەمان شێوە کە لافیتەى ستایشى سەرۆکى فەرماندە هەڵدەواسرا بۆ بینین و خوێندنەوە نەبوو ئەوەندەى کە ناوى سەرۆکى فەرماندە بەر خەڵک بکەوێت ( دنەیان ) بکات .
مەتریاڵى کارەکە
جلى بەکار هاتوو وە بە تایبەتى جلى ئەو ژنانەى کە توندوتیژیان بەرانبەر کراوە کە خۆى لە ( 99، 678 ) ژن دەبینییەوە. بە باوەڕى من جل و پۆشاک ئامرازێکە بۆ ( پاراستن ) واتا ئێمەى مرۆڤ بە گشتى جل و پۆشاک وەک ئامڕازێکى بەرگرى یان پاراستن بە کار ئەهێنین لە ( سەرما و گەرما و شاردنەوەى ئەو جێگایانەى کە گۆمەڵگە حرامی کردووە وەک ئەندامى زاوزێ و قنگ و مەمک) ، بەڵام لەم کارەدا جل و پۆشاک بە کار هێنراوە وەک ڕەمز بۆ ئەو ژنانەى کە توندوتیژیان بەرانبەر کراوەن هەر لە لاقەکردن و لێدان و سووتانى جەستەیان و ئازاردان خۆی ئەبینێتەوە. لەم حاڵەتەدا ئەوانەى کە توندوتیژیان بەرانبەر کراوە هەڵدەستن بە شاردنەوەى ئەو شوێنانەیان کە شوێنەوارى توندوتیژی پێوە دیارە بە لە بەرکردنى جلوپۆشاکى بۆ ئەوەى شوێنەوارى ئەشکەنجەدانەکانیان بشارێتەوە وە لە زۆربەى کاتدا ( ژنان پەنا ئەبەن بۆ باڵا پۆشى ) ئەم جلوپۆشاکانە وامان لێ دەکات کە نەتوانین ئەم توندوتیژیە ببینین بە پیچەوانەوە دەبیت بە ( ماسکێکى جوان و ڕەنگاو ڕەنگ ) بۆ شاردنەوەى ئەو توندوتیژیە.
کەواتە جل وەک مەتریاڵ لەم کارەدا زۆر لاوازە وە هەندێ جار ئەمانخاتە (گومان) وە کە ئایا بەڕاستى ئەم جلانە جلى ئەو کەسانەن کە توندوتیژیان بەرانبەر کراوە؟ واتە ئەو جلانە هەڵگرى تایبەتمەندى ناسنامەى تایبەتى نییە بۆ کەسێک کە توندوتیژى بەرانبەر کرابێت بە پیجەوانەوە جل و پۆشاک هەمیشە ماسکێکى درۆزنە بۆ جەستە و شیوازى ژیانمان.
گەر سەرنجى جلەکان بدەین دەبینین هیچ جۆرێک لە ئاسەوارێکى توندوتیژى لەسەر جلەکان بە دى ناکرێت، واتە جلەکان پەڵە خوێن یان دڕاندن و شێواندنى پێوە دیار نییە، تاوەکوو بینەر لە ڕێگەىجلەکانەوە ئەو توندوتیژیەى بۆ بەرجەستە بیێت کە خاوەن جلەکاندا چ دڕەندەیەکیان بەرانبەر کراوە.
شێوازى دورین و بە یەکەوە بەستن
گەر سەرنج لە شێوازى دورینەکەى بدەین بۆمان دەردەکەوێت لە بنەڕەتدا هیچ کارێکى تایبەتى تێدا نەکراوە واتە ( هونەرمەندەکە هیچ گۆڕانکارییەک لە فۆرمى جلەکاندا نە کردووە) تەنیا کارى دروومانەکە بۆ بە یەکەوە نووساندنى جلەکان کردووە. پارچەکان بە شێوەیەکى هەڕەمەکى بەبێ ڕێکخستن و جیاکارى نە لە ڕەنگەکان نە لە شێوە و قەبارەى جلەکاندا هیچ تێبینیەکی وردى بۆ نەکردووە. ئەم فۆرمە فۆڕمێکى بینراو و دووبارەیە لە زۆربەى دووکانەکانى تایبەت بە جل ئەبینرێت، هیچ داهێنانێکی هونەرمەندەکەى نابینرێت کە جودای بکاتەوە کە ئەم جل لانە جیاوازە لە جلى تر.
ئەوەى ئەبینرێت لە بەشى سەرەوە بە پەتێک تێ هەڵکێشراوە لەسەر ئاستى ئاسۆیى یە خەتێکى ڕاست یان لە هەندێ شوێندا بە شێوەى جەماوەى وەک (تەنافى جل) ، بەڵام ئەم پەتە کارى تەنافى جل ناکات! کارى شتن و پاک کرنەوەى جلەکان ناکات، کە ئاماژە بێت بە دواى ڕووداوى توندوتیژیەکە کە بەرانبەر بە خاوەن جلەکان کراوە.
بەشى خوارەوەى کارەکە جۆرى جلەکان شێوازەکەیان دەستنیشانکردووە ، نەک هونەرمەندەکە بە ویستى خۆى شێوەى کارەکەى دانابێت! واتە کارى بڕینى تێدا نییە! هونەرمەندەکە هیچ جۆرێک لە بڕین وکەمکردن و زیاد کردنى بۆ نەکردووە، بەپێى ەورە و بجوکى جلەکان شێوەى خوارەوەى کارەکە درووست بووە، لێرەدا هەمان پرسیار دووبارە ئەبیتەوە؛ ئایا ئەمەش بەبێ ئاگایى کراوە یان بە ئاگایەکى ئەقلانى و پلان داڕشتنێکى پیشوەختانە کراوە و مەبەستى لە پشتەوەیە؟
ئەمەش وایکردووە لە کاتى نمایشەکەدا ڕەشەبا بیجوڵێنێت و ( بیدڕێنێت) کە ئەمەش لە ڕووى کواڵیتیییەوە زۆر لە ئاستێکى نزمدایە، بە جوڵاندنەوەى کارەکە لە کۆتایدا لول ئەبێت شێوە ڕاستەقینەکەى خۆى لە دەست دەدات، ئەمەش خۆى بۆ خۆى خاڵێکى لاوازە، بینەر ناتوانێن هەموو ئەو پارجە جل لانە ببینێت کە دووراون بە یەکەوە. فۆرمەکە بە بەردەوامى لە جوڵە و کۆراندایە کە ئەمەش بە هەمان شێوە دمخاتەوە سەر هەمان پرسیار؛ کە ئایا ئەمە بە مەبەست کراوە یان بەڕێکەوت درووست بووە و بەهەند وەرگیراوە.
سەرەتاى کارەکە وە کۆتایى کارەکە
سەرەتای کارەکە لە باخچەى نالی یەوە بۆ باڵەخانەى دادگا. بەڵام زۆربەى کێشەکانى توندوتیژى وە بەتایبەتى ئەوەى کە بەرانبەر بە ژنان کراوە و ئەکرێت لە ناو دادگاکاندا چارەسەر ناکرێت، لە ئێستادا دادگاکانى هەرێمى کوردستان لاوازن و دەسەڵاتى دادوەرى چووەتە ژیر پرسیارەوە وە بگرە هەندێ لەو یاساکان کە پەیڕوەى پی ئەکەن دژى مافەکانى ژنن، لە زۆربەى حاڵەتدا لە بەرژەوەندى پیاودایە. لە ماوەى ( 30 ) ساڵى حوکمڕانى دەسەڵاتى کوردیدا ڕێژەى توندوتیژى سەد هێندە زیادیکردووە وە ساڵ بە ساڵ دادگاکانی ئەم هەرێمە بەرەو لاوازى و بێ دەسەڵاتى دەڕۆن… لەم کارەدا ئەوەى زۆر سەیرە بەلای منەوە کۆتایى کارەکەیە کە لە باڵەخانەى دادگاى شار کۆتایى پێ دێت! وەک چارەسەرێک بۆ کێشەى توندوتیژى ژنان لەنێو کۆمەڵگەى ئێمەدا.
وەک بڵێت؛ با ( یاسا سەروەر بێت) بەڵام هەرگیز یاسا سەروەر نەبووە لەسەر کەیسى توندوتیژى بەرابەر بە ژنان وە هەموو کاتێک ژنان باجى ئەو ناعەدالەتەیان داوە.
سووتاندنی بەشێک لە پڕۆژەی مێینە لەلایەن چەند کەسێکی نادیار – پڕۆژەکە ناوی ” مێینە” یە و چوار هەزار و 800 مەتر درێژە و 99 هەزار 678 ژن بەشدارییان تێداکردووە
گەڕانەوە بۆ خاڵى سفر
جلى هەموو ئەو ژنانەى کە ڕووبەڕووى توندوتیژى بوونەتەوە بە ناو شەقامى سەرەکى شاردا هەڵواسراوە بۆ ئەوەى خەڵکى ئەو هەموو ناعەدالەتییە ببینێت لە ناو ئەم هەرێمەدا ، دۆزى ژن ببێت بە دۆزێکى بەهێز وە شەقام بڕیاردەربیت لەسەر ئەم هەموو تاوانە کە ئەکرێت بەڕامبەر بە ژنان. بەڵام لە کۆتایی کارەکە دەچێنەوە بەردەم بالەخانەى دادگا وە دادگا خۆى بڕیاردەربێت لەسەر ئەو کەیسانە کە تایبەتن بە توندوتیژى، کە بە بڕواى من ئەمە دژى بیرۆکەى کارەکەیە، کە تاوان لێکراوەکان دەبیتەوە بۆ ژیر دەستى تاوانبارەکان کە لەژێر ئەو عەدالەتەدا ئەو هەموو ناعەدالەتییە کراون، ئیتر چ پیویستى ئەکرد لە باخچەى نالی یەوە بە درێژى ( 4800 ) مەتر کارەکە نمایش بکەین؟! دەکرا هەموو جلەکان لە بەردەم باڵەخانەى دادگاى سلێمانى نمایش کرایە وەک ( چالاکیەکی هونەرى بۆ توندوتیژى ژنان )
ئەوەى لێرەدا گرنگە کە دووبارە جەختى لەسەر بکەمەوە، ئەو هەرایەى کە ڕووىدا لەسەر ئەم کارە هونەریە تەنیا ( زریانێکە لە ناو فنجانێکى قاوەدا ) . بەمانای بەهیچ جۆرێک پەیوەندى بە هونەر و کولتور و فەرهەنگى کولتورى یەوە نییە. شەرێکە بە ناوى هونەرەوە ئەکرێت کە لە دواجاردا زەرەرمەندى یەکەم هونەرە وە بەتایبەتى هونەرى شێوەکارى.
بە باوەرى من ئەم پرۆژانە هەوڵێکى باشە بۆ دەرخستنى تواناکانى گەنجان، بە مەرجێک وەک خۆى وەرگیرێن نە بچوکبکرێتەوە وە نە وەلا بنرێت، و نە لە قەبارەى خۆى زلتربکرێت، و بارگاوى نەکەین بە شتى لاوەکییەو. قسە کردنمان لەسەر کارە هونەریەکان پاڵپشتبێت بەزانیارى ڕیالستی و لە چوارچێوەى زانستى هونەردا بمێنێتەوە دووربێت پێداهەڵدانى ڕووکەشى و شکاندنى بەرامبە و پاکتاوکردنى پەیوەندییە شاراوەکانى ناو کەس و گرووپەکان. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 312 gånger
HashTag
Källor
[1] | کوردیی ناوەڕاست | cultureproject.org.uk 23-11-2020
Länkade objekt: 1
Datum & Events
Grupp: Artiklar
Publication date: 23-11-2020 (4 År)
Bok: Kvinnor
Publication Type: Born-digital
Technical Metadata
Produkt Kvalitet: 99%
99%
Tillagt av ( هەژار کامەلا ) på 09-07-2023
Den här artikeln har granskats och släppts av ( شەنە بەکر ) på 12-07-2023
Denna post nyligen uppdaterats med ( شەنە بەکر ) om : 12-07-2023
URL
Denna post enligt Kurdipedia s Standarder inte slutförts ännu !
Denna post har tittat 312 gånger
Attached files - Version
Typ Version Editor Namn
Foto fil 1.0.130 KB 09-07-2023 هەژار کامەلاهـ.ک.
Kurdipedia är de största källorna för kurdiska information!
Bibliotek
Den Kurdiska Fragen I Turkiet
Artiklar
​SANNING! NÄR JAG FÅR HÖRA DET SÅ
Artiklar
Agera innan fler barn dör av äktenskap
Artiklar
En sorg att MP får bli tillhåll för islamister
Bibliotek
Svensk - Kurdisk ordlista
Artiklar
Ni får en feministisk peshmerga i riksdagen
Artiklar
Amineh Kakabaveh slår tillbaka mot Vänsterpartiets ledning efter uteslutningen: ”Ljuger”
Bibliotek
Kurdistan; ‏Rapport från SAC:s studieresa 1994
Bibliotek
Kurdfrågan En bakgrund
Biografi
Tara Twana
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdernas land

Actual
Artiklar
En sorg att MP får bli tillhåll för islamister
19-05-2018
هاوڕێ باخەوان
En sorg att MP får bli tillhåll för islamister
Bibliotek
Den sista flickan
07-10-2018
زریان سەرچناری
Den sista flickan
Artiklar
Amineh Kakabaveh slår tillbaka mot Vänsterpartiets ledning efter uteslutningen: ”Ljuger”
22-09-2019
نالیا ئیبراهیم
Amineh Kakabaveh slår tillbaka mot Vänsterpartiets ledning efter uteslutningen: ”Ljuger”
Dokument
Tog ställning mot hedersvåld i förorten – nu utesluts Amineh Kakabaveh ur Vänsterpartiet
22-09-2019
نالیا ئیبراهیم
Tog ställning mot hedersvåld i förorten – nu utesluts Amineh Kakabaveh ur Vänsterpartiet
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
25-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
Nytt objekt
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
25-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliotek
Kurdistan; ‏Rapport från SAC:s studieresa 1994
03-01-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
Bibliotek
Den Kurdiska Fragen I Turkiet
23-06-2019
زریان سەرچناری
Biografi
Tara Twana
09-09-2018
هاوڕێ باخەوان
Bibliotek
Recueil de textes Kourmandji
24-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistik
Artiklar 522,798
Bilder 105,767
Böcker 19,703
Relaterade filer 98,635
Video 1,420
Kurdipedia är de största källorna för kurdiska information!
Bibliotek
Den Kurdiska Fragen I Turkiet
Artiklar
​SANNING! NÄR JAG FÅR HÖRA DET SÅ
Artiklar
Agera innan fler barn dör av äktenskap
Artiklar
En sorg att MP får bli tillhåll för islamister
Bibliotek
Svensk - Kurdisk ordlista
Artiklar
Ni får en feministisk peshmerga i riksdagen
Artiklar
Amineh Kakabaveh slår tillbaka mot Vänsterpartiets ledning efter uteslutningen: ”Ljuger”
Bibliotek
Kurdistan; ‏Rapport från SAC:s studieresa 1994
Bibliotek
Kurdfrågan En bakgrund
Biografi
Tara Twana
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
Folders
Bibliotek - Provins - Utanför Bibliotek - Bok - Kurdfrågan Bibliotek - Dialekt - Svenska Bibliotek - PDF - Ja Artiklar - Bok - Al - Anfal & Halabja Artiklar - Dokumenttyp - Språk Artiklar - Dialekt - Svenska Bibliotek - Bok - Historia Bibliotek - PDF - Nej Artiklar - Bok - Kurdfrågan

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| Kontakt | CSS3 | HTML5

| Sida generation tid : 0.609 sekund(er)!