تەیرەک ئەخوینی ئەرێ ئەو کوف ئەو کوف
لە ناوچەی #خۆشناوەتی# دا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (تەیرەک ئەخوینی ئەرێ ئەو کوف ئەو کوف) ، لە #کۆیە# وتراوە: تەیرەک لە ئاسمانێ دەخوێنی، دەڵێ کوف ئاکوف، لە داب و نەریتی کوردەواریدا هەندێجار بۆ هاوسەرگیری جەرگ بەجەرگ، کچ بەکچ دەکرا لەنێوان دوو پیاوی خاوەن ژن و منداڵدا، هەر یەکە و کچی خۆی دەدایە یەکتری بە و جۆرە هاوسەرگیرییە گوتراوە: جەرگ بە جەرگ، بارودۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتی ئەو سەردەم نەبووایە هەرگیزاوهەرگیز کچ شووی بەکەسێک ناکرد لە تەمەنی باوکی بێت یان باوکێک کچێکی ناخواست لە تەمەنی کچی خۆی بێت، جاری واش هەبوو کوڕێکی منداڵ کیژێکی دە بۆ دوازدە ساڵ گەورەتری لێ مارە دەکرا، لەناو خەڵکی وەکوو شۆڕشێک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو دیاردە نادادپەروەرانە و نەریتە ناجۆر و ستەمە دەرحەق بە کیژان و کوڕان لە هاوسەرگیردا پشتیان بە ئەفسانەیەک بەستووە تا بوویتە واقیع وتویانە: تەیرەک، باڵندەیەک دەخوێنێت دەڵێ کوف ئاکوف واتە: هاوکوف و نزیک تەمەنی یەکتر بن.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 471 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !