کابرایەک کیری گچکە بوو دەیگۆت وای جۆتە گونەکی باشم پێوەیه
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (کابرایەک کیری گچکە بوو دەیگۆت وای جۆتە گونەکی باشم پێوەیه)، زۆرجاران پیاوی خوێریلە و بێ شەرم پێی خۆشە لەناو خەڵکی پێی بوترێت: قون پووچی کێر گەورە، ئەوە وەکوو خڕنازی نێرەکەرێ و پڕوپاگەندەی داناوە بۆ ئەو ژنانەی کە گوێیان لێ دەبێت، بەڵکوو بەهۆیەوە شتێکی دەست کەوێت، بۆ ڕەگەزی نیرینە ئەگەر چوک بچوک بێت نیگەرانە چونکە گونی گەورە جنێوە لە کوردەوارییدا کە بەکەسێک وتراوە: گون گەورە ئارەقەی کردووە لەشەرمان، چونکە گون ئەو شتە نییە کە کاری پێ دەکرێت، کەڵکی چییە با نۆ باتمان و حۆقە بێت، ئەوە کراوە بە ئیدیۆم بۆ پاساوهێنانەوەیەکی نابەجێ بۆ ئەنجامدانی کارێک خوشناوەتی وتویانە: کابرایەک کیری گچکە بوو دەیگۆت وای جۆتە گونەکی باشم پێوەیه. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 260 gånger