=KTML_Bold=گران بێ حیکمەت نییە، هەرزان بێ عیللەت نییه=KTML_End=
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (گران بێ حیکمەت نییە، هەرزان بێ عیللەت نیه) ، هەندێک ئیدیۆم ماناکەی دیارە پشتی بەستووە بە زانیاری و ئەزموون، حیکمەت: دانایی، عیللەت: نەخۆشی و هۆکار، زۆرجاران لەبازاڕدا تووشی ئەو هەڵوێستەی دەبێت کابرایەکی هەنگوین فرۆش کیلۆی بەنرخێکی هەرزان دەدات ئەوە ئەو هەنگوینە هەنگوێنێکی خراپ و شەکری زۆر تێدایە، لە هەمان دووکان هەمان فرۆشیار کیلۆی جۆرە هەنگوینێکی تر بەنرخێکی بەرز دەفرۆشێت، دیارە ئەو هەنگوینە هەنگوینی شاخییە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم بۆ جیاوازی شتێکی ڕەسەن و درووستکراو یان باش و خراپ بۆ بەراوردکاری لە خۆشناوەتیدا وتراوە: گران بێ حیکمەت نییە، هەرزان بێ عیللەت نیه. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 273 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !