#مەسعود بارزانی#، سەرۆکی #پارتی دیموکراتی کوردستان#، نیگەرانە لەو توڕەبوونەی #بافڵ تاڵەبانی# سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی، کە لە دوای کۆبوونەوەی هەردوو حیزب دەریبڕی.
لە دوای کۆبوونەوەکەی ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردووی نێوان شاندی پارتی و یەکێتی، مەکتەبی سیاسی پارتی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ مەسعود بارزانی ئەنجامداوە.
لەو کۆبوونەوەیە مەسعود بارزانی نیگەرانی خۆی لەبەرانبەر تووڕەبوون و قسەکانی بافڵ تاڵەبانی لە دوای کۆبوونەوەی هەردوو حیزب نەشاردووەتەوە.
بەو هۆیەوە مەسعود بارزانی داوای لە مەکتەبی سیاسی حیزبەکەی کردووە، هەموو کۆبوونەوەیەک لەگەڵ یەکێتی ڕابگرن و هیچ گفتوگۆیەکیان لەگەڵ ئەنجامنەدەن. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 297 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !