بڕیارە ڕۆژی سێشەممەی هەفتەی داهاتوو، دادگای فیدراڵی بۆ تاوتوێکردنی دوو سکاڵای دیکە لە دژی هەرێم کۆببێتەوە.
سکاڵاکان لەسەر یاسای هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستانە و لەلایەن سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەڕڵەمان و سەرۆکی فراکسیۆنی ڕافیدەین لە ئەنجوومەنی پارێزگای #سلێمانی# تۆمارکراون.
سکاڵای یەکەم ژمارە 83ی فیدراڵی /2023ی هەیە، لەسەر یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان لەلایەن #زیاد جەبار#، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەڕڵەمان کوردستانەوە تۆمارکراوە.
سکاڵای دووەم لە دژی سەرۆکی پەڕڵەمانی کوردستان (خولی پێنجەم)، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، تۆمارکراوە، تێیدا سکاڵاکار داوای نادەستووریبوونی مادەکانی (36، 22، 15، 9، 1) ی یاسای هەڵبژاردنەکانی پەڕڵەمانی کوردستان کردووە و داواکە لە ڕۆژی 11ی مانگی ڕابردووەوە دواخراوە.
تاکوو ئێستا دادگای فیدڕاڵی ئێراق چەندین سکاڵای تاوتوێ کردووە کە لە دژی هەرێمی کوردستان تۆمارکراون، دوایینیان ئەو سکاڵایەبوو کە لە دژی درێژکردنەوەی تەمەنی پەڕڵەمانی کوردستان تۆمارکرابوو دواتر دادگاکە بڕیاری نادەستووریبوونی ئەو درێژکردنەوەیەی دەرکرد. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 346 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !