چاوساغێک بەلای خەزێنەدا ڕۆی، چاوی خۆی دەگرت و دەیوت: کوێر وا دەڕوات.
خەزێنە: گەنجینە. پێشوان دەڵێن: کابرایە بۆ گوندەکەی یەک ڕێگە شارەزایە کە پێیدا دێت و دەچێت، جارێک ڕێگەکە دەگۆڕێت، بۆ ئەوەی کوورتبڕی بکات و زوو بگاتەوە ماڵ، لەبەر ئەوەی تەمەنی هەیە، هەمیشە بیری لای ئەوەیە گەر ڕۆژێک کوێر ببێت، چۆن دەتوانێت بەڕێگەدا بڕوات، دەڵێت: دەست بە چاوانمەوە دەگرم بزانم دەتوانم بڕۆم. چاوی دەگرێ و دەڕوات، دەگاتە ئاستی گەنجینەیەکی پڕ لە زێڕ و نایبینی و تێدەپەڕێ. پەندەکە واتە زۆر دەرفەت بۆ کەسێک هەڵدەکەوێت بەڵام خۆی لێلا دەدات. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 288 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !