#شێخ نەهرۆ کەسنەزانی# بڕیاریداوە، بارەگای تەریقەتەکەی لە شاری #سلێمانی#یەوە بگوازێتەوە بۆ شاری بەغدا. لە ئێستاشدا دەستکراوە بە درووستکردنی بینا و میوانخانە لە بەغدا بۆ بارەگای سەرەکی تەریقەتەکەی.
شێخ نەهرۆ کەسنەزانی دەست بەرداری ئەو بیرۆکەیە بووە کە سلێمانی بکات بە ناوەندی سەرەکی تەریقەتەکەی. بەڵکوو دەیەوێت شاری بەغدا بکات بە بارەگای سەرەکی تەریقەتەکەی. ئەو تەکیەیەی ئێستا لە سلێمانی هەیەتی بە هەر یەک لە شێخ مەڵاس و شێخ جونەیدی برای دەسپێرێت. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 368 gånger