هەندێک کات کە لە پەیوەندییەکی ژەهراویدایت، ڕەنگە ئاسان نەتوانی دەستنیشانی بکەیت کە پەیوەندییەکەت خراپە، بەڵام بە چەند ئاماژەیەک دەتوانیت دڵنیابیتەوە کە لە پەیوەندییەکی خۆشەویستی یان هاوسەرگیری ژەهراویدایت.
1. پاڵپشتی ئارەزووەکانت ناکات، کاتێک خۆت هەوڵ بۆ حەز و خولیاکانت دەدەیت، دەتڕوخێنێت.
2. ڕێزت ناگرێت و بەردەوام لۆمەت دەکات و ڕەخنەی ڕوخێنەر دەگرێت، واتلێدەکات هەست بە کەمیی خۆت بکەیت.
3. دڵپیسییەکی زۆری هەیە و هیچ کاتێک ڕێگە نادات بە تەنیا بیت، بەردەوام چاودێریت دەکات.
4. ئارەزوو دەکەیت هاوسەرەکەت بگۆڕێت و هەست دەکەیت ڕەفتارەکانی بەردەوام بێزار و نیگەرانت دەکەن.
5. هەست بە پارێزراوی و سەلامەتی ناکەیت لای ئەو. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 455 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !