بڕیارە لە ڕێکەوتی #16-07-2023# دادگای فیدراڵیی ئێراق لەبارەی سکاڵایەک کە دژی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی هەرێمی تۆمارکراوە کۆببێتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی 16-07-2023 دادگەی فیدراڵیی ئێراق لەبارەی سکاڵایەک کە لەلایەن #زیاد جەبار#، سەرۆکی فراکیسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەڕڵەمانی کوردستان تۆمارکراوە، کۆدەبێتەوە.
زیاد جەبار سکاڵاکەی دژی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان تۆمارکردووە و دەڵێت نایاساییە.
ئەوە لەکاتێکدایە، ڕۆژی 30ی ئایار دادگای باڵای فیدراڵیی ئێراق تاوتوێی ئەو سکاڵایەی کرد کە دژی درێژکردنەوەی تەمەنی خولی پێنجەمی پەڕڵەمانی کوردستان تۆمارکرابوو، دادگاکە بڕیاریدا کە ئەو کارە نادەستوورییە.
دوای بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان کە لە 22ی ئایار بە دەنگی 58 پەڕڵەمانتاری پارتی و پێکهاتەکان کارا کرایەوە، نایاساییە و هەڵوەشایەوە. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 766 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !