یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی کوردستان خولەکانی دەست پێدەکاتەوە و لەنێویاندا خولی لاوانی یانەکانی کوردستان ئەنجام دەدات .
بۆ وەرزی 2022 - 2023 ی خولی لاوانی کوردستان 21 یانە بەشدارە کە دابەشی سەر چوار کۆمەڵە کراون .
لە کۆمەڵەی یەکەم و دووەم و سێیەم و بۆ هەر کۆمەڵەیەکیان 5 یانە بەشدارە و لە کۆمەڵەی چوارەمیش 6 یانە ڕکابەری دەکەن ، ئەمه و لیژنەی پێشبڕکێکان لە یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی کوردستان بەم شێوەیە دابەشکاری بۆ یانەکان کردوو ، لاوانی پێشمەرگەی سلێمانی خاوەن نازناوی وەرزی ڕابردووی خولەکە لە کۆمەڵەی چوارەم دێت و شانبەشانی یانەکانی (قەڵادزێ ، ئاشتی ، هەڵەبجەی شەهید ، دەربەندیخان و بازیان) یاری دەکات .
[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 549 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !