ناونیشانی بابەت: بەڕێوەبەری شوێنەواری زاخۆ داوا دەکات هاوشێوەکەی پردی دەلال لە مووسڵ بڕووخێنرێت
ئامادەکردنی: لەزگین
بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلوپووری ئیدارەی سەربەخۆی #زاخۆ# ڕایگەیاند، بە هیچ شێوەیەک ڕازی نابن پردێکی وەکوو #پردی دەلال#ی زاخۆ لە مووسڵ درووست بکرێت و دەبێت ئەو پردەی هاوشێوەی پردی دەلالی زاخۆ لە مووسڵ درست کراوە، بڕووخێنرێت.
محەمەد ئەحمەد، بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلوپووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: ''نووسینێکی فەرمیی ئاڕاستەی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی #کوردستان# لە بەغدا دەکەین بۆ ڕاوەستاندنی کاری درووستکردنی پردێکی هاوشێوەی پردی دەلالی زاخۆ کە ئێستا خەریکە لە مووسڵ درووست دەکرێت و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەنگی داوەتەوە. ئێمە بە هیچ شێوەیەک ڕێ بە درووستکردنی هاوشێوەی پردی دەلال لە مووسڵ نادەین.''
ئاشکرایشی کرد: ''درووستکردنی هاوشیوەی پردی دەلال لە مووسڵ بووەتە جێی نیگەرانیی هاووڵاتییانی زاخۆ و ئێمە داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین، ئەو کارە لە مووسڵ ڕابگرن و ڕێ نەدرێت هاوشێوەی پردی دەلال لە مووسڵ درووست بکرێت.''[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 672 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !