#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، جارێکی تر پرسی یەکگرتنەوە و درووستکردنی هاوپەیمانی بۆ هەڵبژاردنەکان خستەوە بەردەم #بزووتنەوەی گۆڕان#.
لە کۆبوونەوەی نێوان شاندی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و بزووتنەوەی گۆڕان، جارێکی تر پرسی یەکگرتنەوە و درووستکردنی هاوپەیمانی لەنێوان هەردوولادا باس کراوە.
یەکێتی پێی باشە لەگەڵ گۆڕان بەتەواوی یەک بگرنەوە، بۆ ئەوەش پێشنیازی کردووە، جارێکی تر هاوپەیمانی درووست بکەن، بەتایبەتیی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ئێراق.
یەکێتی دەیەوێت ئەو هەنگاوە بکاتە دەروازەیەک لەگەڵ گۆڕان، بۆ ئەوەی لە داهاتوو بەتەواوی هەنگاو بۆ یەکگرتنەوە بنێن و بە تەواوی هەردوو حیزب یەکبگرنەوە. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 338 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !