ئەو کەسانەی ژێر باڵ و دەستەکانیان، زۆر ئارەق دەکەنەوە و بێزاری کردون، چەندین چارەسەریان بەکارهێنانەوە سوودیان لێنەبینیوە، ئەوا کەڵەشاخ گرتن لەو خاڵانەی دیاری کراون لەسەر جەستە بەپێی نەخشەی زانستی پزیشکی کەڵەشاخ، کاریگەریی و سوودێکی زۆری هەیە بۆیان، بۆ کەمکردنەوە و نەمانی ئارەق کردن لەژێر باڵ و دەستەکاندا.
چونکە بەپێی نەخشەی زانستی کەڵەشاخی دەبێت لەو شوێنە دیاری کراوانە کەڵەشاخ ئەنجام بدرێت.
هەروەها دەبێت سێ جەلسە لەسەر یەک کەڵەشاخ بکات، نێوانی جەلسەکانیش 20 ڕۆژ بێت، واتا 3 جار کەڵەشاخ بکات.
کاتێک دەڵێین کەڵەشاخ سوودی هەیە بۆ ئەو حاڵەتانەی باس کراون، مەبەستمان کەڵەشاخی تەڕە (خوێناوی) .
هەروەها دەبێت لای کەسانێکی شارەزا و ئەکادیمی بیکەن، خۆیان بەدوربگرێت لەو شوێنانەی بە ناتەندرووستی و بە نەشارەزایی کەڵەشاخ دەیکەن. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 380 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !