ژنێ سەر باڕەکە، پیاوی سەرجوانەگا
لە ناوچەی #خۆشناوەتی#دا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (ژنێ سەر باڕەکە، پیاوی سەرجوانەگا)، بەهۆی ئەزموونەوە هەندێ لە ئیدیۆمەکان جێگەی خۆیان گرتووە، لەو ئیدیۆمە وەسفی سەری ژنان و پیاوان دەکات، ئەو ژنەی سەری باڕەکە: جوجەڵەی مریشک کاتێک تەمەنی دەگاتە شەش مانگ بەسەرەوە تاوەکوو ساڵێک بەمێیەکەی دەوترێت: باڕۆکە، ئەو جۆرە ژنانە خاسیەت و ئەدگار و ڕواڵەت و خەسڵەتی ژنانەیان پێوە دیارە و ڕەسەنن، پیاوی سەرجوانەگا: گۆلکی نێرینە کە پێی نایە سێ ساڵییەوە پێی دەوترێت: گا، جوانەگا، سەر و مل و شانی گەورەیە وخورت و بەهێز و بەرزەفت ناکرێن، ئەو جۆرە پیاوانە خاسیەت و ئەدگار و ڕواڵەت و خەسڵەتی پیاوانەیان پێوە دیارە و ڕەسەن، وەکوو ئەزموون لە ناوچەی خۆشناوەتیدا بۆیان دەرکەوتووە و دەڵێن: ژنێ سەر باڕەکە، پیاوی سەرجوانەگا. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 310 gånger