پسپۆران و توێژەرانی بەریتانی، سەبارەت بە یەکێک لە هۆکارەکانی قەڵەوی، کە پەیوەندیی بە خواردن و خواردنەوەوە نییە، ئاشکرای دەکەن، کەمیی یەکێک لە ڤیتامینە هەرەگرنگەکان لە جەستەدا، هۆکارێکە بۆ قەڵەوی.
پسپۆران زیاتر ڕوونی دەکەنەوە، ڤیتامینی جۆری D بەشێکی باش لە تەندرووستی مسۆگەر دەکات، چونکە سیستەمی بەرگریی لەش پەیوەندیی بە ئەم ڤیتامینەوە هەیە و جگە لەمەش بۆیان دەرکەوتووە زۆربەی ئەو کەسانەی کێشیان زۆرە و قەڵەون، جەستەیان وەکوو پێویست ڤیتامینی جۆری D نییە.
لە کۆتاییشدا سەبارەت بەو کەسانەی بەنیازن کێشیان دابەزێنن، جەخت دەکەنەوە، دەبێت گرنگیی بە ڤیتامینی Dی جەستەیان بدەن و بێگومان ئەم ڤیتامینە لە تیشکی خۆردا و لە بەشێک لە خۆراکەکاندا دەستەبەر دەبێت. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 358 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !