#پارتی دیموکراتی کوردستان# ترسی لە فراوانبوونی مانگرتن و خۆپیشاندانەکانی سنووری شاری #سلێمانی# هەیە، کە چەند ڕۆژێکە بەهۆی دواکەوتنی مووچەوە دەستی پێ کردووە.
پارتی دیموکراتی کوردستان سەرکردایەتی حیزبەکەی لە سنووری شاری سلێمانی ڕاسپاردووە، بەوردی چاودێری ئەو مانگرتن و خۆپیشاندانانە بکەن، کە چەند ڕۆژێکە لە فەرمانگە حکومییەکانی سنووری سلێمانی بەهۆی دواکەوتنی مووچە دەستی پێ کردووە.
پارتی دیموکراتی کوردستان ترسی لە فراوانبوون و گەورەبوونی مانگرتن و خۆپیشاندانەکان هەیە، بۆیە لە ڕێگەی سەرکردایەتی حیزبەکەی چاودێری ئەو دۆخە دەکات.
ترسی پارتی لەوەوە سەرچاوەی گرتووە، کە لایەنێکی سیاسی لە پشت هاندانی خۆپیشاندان و مانگرتنەکانەوە بێت، بۆیە لەو بارەشەوە داوای ڕوونکردنەوەی لە #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# کردووە. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 353 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !