=KTML_Bold=ترس و دڵەکوتە بۆچی دەبێتە هۆی ئەوە حەزت بۆ خواردن بچێت و زیادەڕۆیی بکەی لە خواردندا؟=KTML_End=
زۆربەی کاتەکان، بەتایبەت ئەو کاتانەی لە دۆخێکی نائاساییدای و دۆخی دەروونییت باش نییە، دەست دەکەی بە خواردن. بێگومان خواردن حاڵت باشتر دەکات و ئەم حاڵەتە لە دێرزەمانەوە لەناو مرۆڤەکاندا باوە و جۆرێک کاردانەوەیە بەرانبەر دۆخی نالەباری دەروونیی.
دەروونناسان ڕایان وایە، ئەم کاردانەوەیە و خواردنی خۆراکیی پڕ کالۆری لەو کاتەدا کاریگەریی لەسەر مێشک هەیە و بۆ مرۆڤ زۆر چێژبەخشە، بۆیە مرۆڤ ڕادێت لەسەری و لە حاڵەتی نائاسایی دەروونییدا مێشک داوای دەکات و مرۆڤ پەنا بۆ خواردن و خواردنەوە دەبات، کە ئەنجام و چێژەکەی کاتییە.
لە کاتی دڵەکوتەدا لەجیاتی پڕدانی خواردنەکان، وا باشترە هەوڵ بدەی بە وەرزشکردن و پیاسەی ڕۆژانە حاڵی خۆت باشتر بکەی، بچۆ ناو کۆڕی هاوڕێیەکانت و لەگەڵیاندا کات بەسەر ببە و تەنیا لە سووچێک دامەنیشە، گرنگیی بە خەوی شەوانەت بدە و ڕۆژانە یۆگا بکە و لەو کەسانە دوور بکەوە، کە وزەی نەرێنییان هەیە و ترس و دڵەکوتە دەکەنە دڵتەوە. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 381 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !