#ئەژی ئەمین#، یاریدەدەری ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێم، لە ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، داوای پشتیووانی و داڵدەدانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات دەکات.
ئەژی ئەمین، لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی ”لەم ڕۆژانەدا، پلانگێڕى بەرانبەر بە حزبە خەباتگێڕەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان و ئەزموونى #هەرێمى کوردستان# و گەلى کورد لە ناوچەکەدا بەڕێوەدەچێت”.
یاریدەدەری ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێم دەڵێت ”داڵدەدان و پشتیووانیى و پاراستنى ئەمنییەت و خەباتى درێژخایەن و نەپساوەى ڕۆژهەڵات و هەموو کوردستان بە ئەرکى لەپێشینەى خۆمان دەزانین”.
ئەژی ئەمین پێی وایە ”لە بەردەم ئەرکێکى ئەخلاقیى و نەتەوەیى و مێژوویدان بۆ پشتیووانیى لە هەموو پارتەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان”. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 286 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !