داهاتە نانەوتییەکانی #هەرێمی کورستان# بووەتە گرفتی بەردەم ڕێککەوتنی #هەولێر# و بەغدا، کە لە بارەی نەوت و بودجەوە واژوویان کردووە.
بەپێی مادەکانی 27 و 28 و 29ی یاسای بەڕێوەبردنی دارایی بەغدا مامەڵە لەگەڵ پارێزگاکانی هەرێم دەکات، کە بەپێی ئەو مادانە داهاتی غەیرە نەوتیش دەچێتە حکومەتی فیدراڵی، ئەویش بەرێژەی 50%ی داهاتی باج و گومرگی.
ئێستا #حکومەتی هەرێمی کوردستان# ڕازی نییە لەو ڕێژەیە زیاتر بۆ بەغدا بگەڕێنێتەوە، بەڵام حکومەتی ئێراق داوای هەموو داهاتەکە دەکات و ئەوەش بووەتە گرفتی بەردەم جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوو، شاندێکی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ بینینی سەرجەم ژمارە و کاغەزەکانی پەیوەست بە داهاتی نەوت و نانەوتی هەرێمی کوردستان، هەروەها قەبارەی خەرجی و مووچە.
دوای ئەوەش شاندێکی هەرێم چووە بەغدا و گفتوگۆیان لەبارەی ناردنی بەشە بودجەی هەرێم بۆ مانگی حەوت کرد، بەڵام نەگەیشتن بە ڕێککەوتن و شاندەکە گەڕایەوە هەولێر. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 299 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !