ناوی فیلم: دەنگهەڵات
ساڵی بەرهەمهێنان: 2023
شوێنی بەرهەمهێنان: #هەولێر#
لە سیناریۆ و دەرهێنانی: #فریا یونسی#
ڕۆڵگێڕان: نیکوان قادری، دڵنیا وەیسی، #ئەمیر سیراجەدین#، دڵنیا لوتفی و هاوار فارس
سپۆنسەر: ڕێکخراوی پێشڕەوانی بڕوا
پرۆدیوسەران: فریا یونسی، محمەممەد ساڵح کەریم، کرمانج هوشیار
یاریدەدەری دەرهێنەر: هۆرین یونسی
موزیک: نیکوان قادری، ئاریا ئەحمەدی
پۆستێر: گەیلان ئیسماعیل
=KTML_Bold=کوورتەیەک دەربارەی فیلمی دەنگهەڵات=KTML_End=
دەنگهەڵات، فیلمێک لەسەر شۆڕشی ژینا، لەسەر قوربانیانی (ژن، ژیان، ئازادی) ، ساڵی 2023 لە هەولێر بە سناریۆ و دەرهێنانی (فریا یونسی) بەرهەمهێنرا. ئەم فیلمە چیرۆکی دوو قوربانی شۆڕشی ژینا دەگێڕێتەوە کە لەکاتی شۆڕشەکەدا، دەیانەوێت سروودێک بۆ شۆڕشڤانان درووستبکەن، بەڵام دەستگیر دەکرێن و لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی، ئەشکەنجە دەکرێن و دەستدرێژی دەکرێتە سەریان. دوای ماوەیەک دەتوانن لە ئێران بێنەدەر و سروودەکەیان لە وڵاتێکی دیکە درووستبکەن. سروودێک بۆ شۆڕشێک کە سەرکوتکرا و لەبار برا. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,064 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !