لە #هەرێمى کوردستان# کڕین و فرۆشتن بە مۆڵەتى هاوردەکردنى ئاژەڵەوە بەردەوامە و بەرپرسانی حکومەتیش ئاگادارى ئەو دیاردەیەن.
بەدواداچوونى بۆ ئەو پرسە کراوە و دەرکەوتووە چەندین کۆمپانیا بەناوی هاوردەکردنی ئاژەڵەوە مۆڵەت وەردەگرن، بەڵام ئاژەڵ هاوردە ناکەن، بەڵکوو تەنیا مۆڵەتەکان دەفرۆشنەوە. لە مۆڵەتی هاوردەکردنی یەک جوانەگاش نزیکەی 40 بۆ 60 دۆلار قازانج دەکەن.
زیاتر لە 102 کۆمپانیا بەناوی هاوردەکردنی ئاژەڵەوە مۆڵەت وەردەگرن، بەڵام ژمارەى ئەو کۆمپانیایانەى ئاژەڵ هاوردە دەکەن لە 20 کۆمپانیا تێپەڕ ناکات و ئەوانی دیکە مۆڵەتەکانیان دەفرۆشنەوە.
لەو هەزاران جوانەگایەى بۆ سەربڕین هاوردە دەکرا تەنیا بەشێکى سەردەبڕدرێن، بەشێکى دیکە بۆ ناوچەکانى دیکەى باشوور و ناوەڕاستى ئێراق دەچێت. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 285 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !