لە پای ئەو ئاستە بەرزەی و دڵسۆزی و خۆشەویستی بۆ یانەکەی، یانەی وەرزشی پێشمەرگە میدالیای ڕێزلێنان دەبەخشێتە یەکێک لە یاریزانانی بەهرەمەندی فێرگەی تۆپی پێی یانە.
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە #16-08-2023# و لەنێو بارەگەی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی#، (م.شێرزاد محەمەد حەسەن) سکرتێری یانە پێشوازی کرد لە یاریزانی بەهرەمەند (لاوی ئالان) و خانەوادەکەی.
لەو میواندارییەدا و سەرەتا سکرتێری یانە وێڕای بەخێر هێنان، ستایشی دایک و باوکی کاکە لاوی کرد بۆ ئەو پەروەردە جوانە و پێگەیاندنی و پەروەردەکردنی کە بووەتە نموونە لەنێو منداڵانی بەهرەمەندی یانەکەیان لە فێرگەی تۆپی پێدا.
بە ناوی دەستەی کارگێڕییەوە هیوایی تەمەن درێژی و سەرکەوتنی بۆ لاوی خواست و هەروەک میدالیای دڵسۆزی و وەفای یانەکەی کردە ملی ئەو یاریزانە کە نموونەیەکی جوانی پەروەردەکراوی دەستی دایک و باوکێتی.
لە و مەراسیمەدا هەریەک لە (م.فریا حەمە حەمەساڵح) سەرپەرشتیاری هونەری فێرگەی تۆپی پێی یانە و (م.فەرمان) ئامادەی بوون و هەروەک لە لێدوانێکی کوورتدا، سەرپەرشتیاری هونەری فێرگەی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە بە پێشمەرگە سپۆرتی ڕاگەیاند کە لەنێو فێرگەی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە پەروەردە و فێرکردن لە بنەمای کارەکانە، پاشان پێگەیاندن لە ڕووی وەرزش و یاریکردنەوە، ناوبراو وتیشی، کاکە لاوی تەمەن 10 ساڵ نموونەی ئەو پەروەردەکردنەیە کە هەمووان پێی سەرسامین و هەر بۆیە لەسەر داوای یانە بانگێشت کراوە و خەڵاتی تایبەت و میدالیایی پێ بەخشراوە.
[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 241 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !