لە ئێستادا و لە شاری ئورومییەی ولاَتی ئێران 22 هەمین پاڵەوانێتی بالەی ولاَتانی ئاسیا بەبەشداری 18 هەڵبژاردە بەڕێوە دەچێت و له و پاڵەوانێتیەدا هەڵبژاردەی بالەی عێراق بەشدارە .
پێکهاتەی هەڵبژاردەکە لە 14 یاریزان پێک دێن و لەنێویاندا هەریەک لە ( د ، عەلی تەها کابتنی تیپی بالەی یانەی پێشمەرگە لە هەڵبژاردەی عێراقدا بە هەمان شێوە و بە ژمارە 8 کاپتنی هەڵبژاردەکەیە و هەروەک محەمەد مەحمود لە پێگەی سەنتەر و منتزر محەمەد لە پێگەی چوار و ئەصیل جەمیل لە پێگەی دوو وە یاریزان منزر خلدون لە پێگەی لیبرۆ ) پێکهاتەی هەڵبژاردەکەیان بەهێز کردووە .
جێگەی باسە لە یەکەم یاری دا هەڵبژاردەی عێراق توانی بە ئاستێکی بەرز ببینرێت و لە بەرامبەر هەڵبژاردەی ئۆنغ کۆنغ بردنەوەی بە ئەنجامی 3-2 سێت بەدەست هێنا و یاری داهاتووشی لە بەرامبەر هەڵبژاردەی ئێرانی پێنجەمی ڕیزبەندی هەڵبژاردەکانی ولاَتانی جیهانە .
[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 250 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !