ئاردی لێکراو ئاشی نەدیو
کراسی دڕاو دەرزی نەدیو
داری تاشراو تەشوێی نەدیو
ئاش: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە بۆ هاڕینی دانەوێلە بەکاردیت. تەشوێ: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، بۆ بڕینی دار بەکاردێت، مەبەستی مەتەڵەکە (سنجووە) دارێکە گەڵای وەک داری (بی) وایە، بەرێکی شیرینی هەیە، کەمێک لە خورما بچووکترە، (فەرهەنگی خاڵ) سنجوو کە وشبووەوە سەرەتا بەرەکەی دەتەقێت، وەک کراس پێویستی بە دوورینەوە نییە، سنجوو دوای وشکبوونەوە دەتەقێ و بۆخۆی ورد دەبێت، پێویستی بە ئاش نییە، هەروەها داری سنجوو ساڵانە بە تەشوێ پێویستی بە بڕین نییە. وەڵام (سنجوو) .[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 129 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !