ڕەشی سەربەکڵاوە
کاری کوتان و تیمارە
لە دەستان خۆش و داماوە
مەبەستی مەتەڵەکە چەکوشە، (چەکوش: ئامێرێکی دەستییە، بۆ داکوتانی بزمار یان کوتانەوە بەکاردێت) ڕەشی سەربەکڵاوە، مەبەست لە سەری چەکوشە کە ڕەنگی ڕەشە و قەبارەی گەورە و کەمێک پانە، بۆ کوتانەوەی شتێک بەکاردێت، هەروەها مرۆڤ بە دەست و ئارەزووی خۆی بەکاری دێنێت. وەڵام (چەکوش) .[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 122 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !