تامم وەک گۆشتی گیسکە
گۆشتم بەقەد یەک نیسکە
گیسک: بە بێچووی بزن دەوترێت لە تەمەنی سێ مانگییەوە تا ساڵێک (فەرهەنگی خاڵ) ، نیسک: جۆرێک دانەوێلەی قەبارەی ورد و بچووکە. تامم وەک گۆشتی گیسکە، مەبەست لە چۆلەکەیە، (چۆلەکە یان پاساریی؛ باڵندەیەکی کێوییە و لە نزیک مرۆڤ دەژیی) گۆشتم بەقەد یەک نیسکە، واتە: چۆلەکە دەڵێت: لە چاو بزندا گۆشتم کەمە بەڵام لە بزن بەتامترە. وەڵام (گۆشتی چۆلەکە) . [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 223 gånger