ناونیشانی بابەت: بێ وەفا لۆ بەجێت هێشتم؟
نووسینی: #ڕزگار خۆشناو#
پاشی ئەوەی ئێکەک لەو کاغەزانەی کە شەونم لۆ کوڕەکەی نووسیبووی، وەرگرت، چونکە شەونم عیلاقەی لەگەرەویش دروست کردبوو، چوومە شەقراوێ و هەرکوەکی بوو دیسان، خۆم گەیاندێ! ئەووم دیت و تێرم قسەی درێ خۆ پێ گۆت! پێم گۆت: هەر شەرمێ لە خۆ بکە، چەند جار سوندت بە خوا و پێغەمبەری خوارد، کە هەر ئەمنت خۆشەوێ و بەس مردن ئەمە لێکەکا! کا چی لێ هات ئەو هەموو فشەفشانەت، هەر شەرمێ لە خۆ بکە هەی بێشەرم و بێحەیا!
وەختی ئەمن قسەمەکرد، ئەو هەرەگریا و ئەپاڕاوە! بەران ئەمن ئۆندە لێی بەگلەیی بووم! ئۆندە بێزاری کردبووم! دری شکاندبووم! خیانەتی لێ کردبووم! هەتا سبەینێش قسەم پێ گۆتبا درم ساردنابۆ! پێم گۆت حەزەکەم باش گێم لێ ڕابگری! ئەگەر بمەوێ، ئەتوانم حەیاتبەم! کاغەزەکانت لۆ دەزگیرانە نوێیەکەت بنێرم، بە براکانت برێم، ئەتوو چی و چت کردیە! لەقە لە بەختت دەم، بەران ئەمن وەکی توو نیمە، بێوەفا و بێسفەت و نمەکحەرام بم!
وەختی قسەکانمەکردن، یەک دوو جار داکی گازی کرد و دەیهەویست بزانی هەندە لە حەوشێ چاکا؟ ئەویش پێی گۆت: دایە ئەوە قاپانە شۆم، هەنکە دێمە ژۆرێ /ئازا بوو لە درۆیان/ ئەمن بە کەیفی درێ خۆم قسەم پێ گۆت! هەر دەیەویست بڕوا و خۆی لە بن دەستم قورتار کا، بەران ئەمن توند هەردوو دەستم گرتبوون! هەر دەیگۆت هاوارەکەم، ئەمنیش پێمەگۆت، هاوار کە! هەر بەخۆت حەیایێ خۆتەبەی، ئەگەر چ حەیات مابی!“
پێم گۆت: هیچم نما، ئاخر قسەشم ئەوەیە، ئەتوو بەنسبەت من، حیساب کە مردی و نیهایەتت هات! ئەتوو لە ناو دری من جێت نما و ئەوەی دەمینێ، ئەویش بەس لە لای من، ئەو عەشقە خاوێن و ڕاستەیە کە نۆ سار دەوامی کرد، ئەمن پڕ بەدرێ خۆم حەزم لێ کردی و ئەتووم خۆشەویست و تەسەوڕم دەکرد ئەتووش ئەمنت ئەوها خۆشدەویست، بەران نەمەزانی لە کێندەر و لەگەر کێ لۆت ڕێکەتبا عاشقاتیت دەکرد و ڕاست و چەپ کاغەزی دلداریتەنووسی و قسەی بریقەدار و درۆ و تەمسیلت دەکرد! بەس باش بوو پێشەوەی ببیە شەریکی حەیاتم، کەشف بووی ئەتوو چی! حەیف هەزار حەیف، خۆشترین وەختی هەرزەکاریم لەگەرەتوو بە بەلاش بەسەر برد!
دەستم بەردا و ڕۆیشتم!
زۆربەی زۆری گۆرانیێ من لەسەرەوی داندراینە، بەران لۆ کچەکەی نەبوو بەرکوو لۆ ئەو عەشقە پاک و بێگەردەی من بوو /بەس دوو جار دەستم ماچ کرد! بریا ئەوەشم نەکردبا/ وەکوو: (نامەکەت گەیی) ، (دوورم لە یاران) ، (بە تەمامە) ، (نا نا مەڕۆ) ، (ساڵەهای ساڵە) ، (ئەژیم بۆ تۆ) ، (ساڵ چوو مەکتەب تەواو بوو) ، (بێ وەفا بۆچی) ، (چەندی لێ پاڕامەوە) ، (تۆ تۆ) ، (فەرامۆشی) ، (هەموو شەوێ) ، زۆری تریش.
عەشقی #کوردستان# و عەشقی ئەو کچەی، ئەمنیان تەشجیع کرد کە تەعبیر لە فکرکردنەوە و شعووری خۆ بکەم بە شیعر و لەحن دانان و فێری مۆسیقا بوون! چونکە کچەکە هەر تەئکیدی لەوەی دەکرد کە دەبی ئەمن ببمە کەسەکی زۆر مەشهوور و ناودار! لەگەر هەموو لایەنە سلبیەکان و نۆ ساری عاشقاتی فکر مەشغوولکردن و خەم و ترس، ئەوە لایەنە ئیجابیەکەی ئەو عیلاقە بوو! بوون بە مۆسیقارەکی مەشهوور، لۆ من سەرمایەیەکی گەلەک گەورەیە و هەموو وەختەکی جێی فەخرە کە پیاو بتوانی خزمەتی خەرک و وڵاتی خۆی بکات و ناوی بچتە ناو لاپەڕەکانی تاریخ! لە لایەکی دکە ئەو کچە وای کرد سیقەم بە هیچ کچەکی نەمینێ و موعەقەدی کردم! ئەوەش ئێکەک بوو لە سەبەبەکان، لۆ ئەمن کوردستانم بەجێ هێشت. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=