کەسایەتییەکی نزیک لە #بەرهەم ئەحمەد ساڵح#، سەرۆک کۆماری پێشووی ئێراق و جێگری پێشووتری سکرتێری گشتیی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، هۆکاری بەشدارینەکردنەکەی بەرهەم ساڵحی لە کۆنگرەی پێنجەمی باڵەکەی #بافڵ تاڵەبانی# ئاشکرا کرد.
کەریم بەحری، بەرپرسی پێشووی بۆردی یاسایی یەکێتی و یەکێک لە کەسە نزیکەکانی بەرهەم ساڵح، ڕایگەیاند، دەبوایە زەمینەسازیی زیاتر بۆ کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی بکرێت.
ڕوونیشی کردەوە، یەکێک لەو کەسانەی بەشداریی لە کۆنگرەکەدا نەکرد، بەرهەم ساڵح بوو، چونکە ”بەرهەم ساڵح لە سەردەمی مام جەلال پێگەیەکی بەهێزی هەبوو، بۆیە زانی لەم کۆنگرەیە ئەو پێگەی بەهێزەی نەدەبوو، بەم هۆیەوە خۆی لە قەرەی کۆنگرە نەدا.“
باسیشی لەوە کرد، پەیڕەوی نوێ بۆ یەکێتی دانراوه، بڕیارە ئەندامانی کۆنگرە دەنگی لەسەر بدەن، بەڵام (بەشداری نەکردنی #لاهور شێخ جەنگی# و #مەلا بەختیار# و بەرهەم ساڵح کاریگەریی لەسەر کۆنگرە هەبوو، لە کاتێکدا دەبوایە زەمینەسازیی باشتر بکرێت پێش کۆنگرە) .
بە بڕوای کەریم بەحری، درووستکردنی لیست لەلایەن لاهوور جەنگی و درووستکردنی یەکێتییەکی دیکە هەروەک بانگەشەی بۆ دەکات، ”کاریگەریی لەسەر دەنگی یەکێتی دەبێت.“ [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 478 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !