ناو: ئارمیتا
نازناو: ئارمیتا گەڕاوەند
ڕۆژی لەدایکبوون: #05-04-2007#
ڕۆژی کۆچی دوایی: #28-10-2023#
شوێنی کۆچی دوایی: تاران-ئێران
$ژیاننامە$
ئارمیتا گەڕاوەند، تەمەن 16 ساڵ و خەڵکی شاری #کرماشان# و دانیشتووی شاری تارانی پایتەختی ئێران، لە ڕۆژی #01-10-2023# لە میترۆی شەهۆدای تاران بە بیانووی نەگونجاوی حیجاب و پۆشاک، لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەشێوەیەکی دڕندانە هێرش دەکرێتە سەری و ئەشکەنجە دەدرێت و بەسەختی بریندار دەکرێت، لە ئەنجامی بەرکەوتنی زەبرێکی توند لە هۆشی خۆی دەچێت، و دەگواسرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی فەجری تاران، شایەنی باسە لە ئەنجامی ئەو زەربەی کە بەر سەری ئارمیتا گەڕاوەندە کەوتووە باری تەندرووستی تێکدەچێت و دەچێتە کۆماوە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2023/524563/0007.JPG=KTML_Photo_Alt=ئارمیتا گەڕاوەند=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2023/524563/0007.JPG=KTML_Photo_End=
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئەشکەنجەدان و بارودۆخی ناجێگیری ئارمیتا گەڕاوەند، میدیا و ڕاگەیاندنەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران بەشێوەیەکی سیستماتیک لێدران و هێرشکردنە سەر ئارمیتایان لەلایەن هێزە ئەمنییەکان بەدرۆ خستەوە و بەرپرسانی حکومەتی ئێرانیش بانگەشەی ئەوە دەکەن کە هیچ چەشنە بەرکەوتنێکی فیزیکی ڕووینەداوە. ئەم بانگەشانە بەپشتبەستن بە ڤیدیۆییەکی کوورتی دەستکاری کراو لە گۆشەی دەروەی شەمەندەفەرەکەوە بڵاوکردۆتەوە. هەروەها، میدیاکانی دەسەڵات، هۆکاری لەهۆشخۆچوونی ئارمیتا بۆ نزمی پەستانی خوێن گەراندۆتەوە.
بە لەبەرچاوگرتنی نهێنیکاری، و جێگیرکردنی هێزێکی زۆری ئەمنی لە نەخۆشخانە و ڕێگری لە سەردانکردنی ئارمیتا، بە دووبارەبوونەوەی هەمان سیناریۆی مردنی #ژینا ئەمینی# دادەنرێت. [1]
پاش مانەوەی 28 ڕۆژ لە بەشی چاودێری وردی نەخۆشخانەی فەجری شاری تاران، لە ڕۆژی 28-10-2023 کۆچی دوایی کرد.
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 244,797 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !