ناونیشانی پەرتووک: دیاریکردنی سنووری ئێران- عوسمانی (1848-1852).
ناوی نووسەر: دەروێش پاشا
ناوی وەرگێڕ: #نەجاتی عەبدوڵڵا#
وەرگێڕان لە زمانی: فەڕەنسی
شوێنی چاپ: ستۆکهۆڵم
چاپخانە: وەشانخانەی 49
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: یەکەم
سەیید دەروێش محەمەد ئەمین، ناسراو بە (دەروێش پاشا)، لە ماوەی ساڵەکانی 1848 تا 1852 بۆ ماوەی چوار ساڵ وەکوو سەرۆکی وەفدی عوسمانی بۆ دیاریکردنی سنوور، بست بە بست بەناو هەموو ناوچە سنوورییەکاندا گەڕاوە و زانیار و داتای زۆر وردی لەبارەی هۆزە کوردەکان و سەرۆکهۆزەکانی ناوچەکە و گوند و شار و شارۆچکەکان کۆ کردۆتەوە، کە دەکرێ بڵێین زۆرترین بەشی حدودنامە یا ڕاپۆرتەکەی لەبارەی ناوچەکانی کوردستان بووە و بەم کارەیش دەروێش پاشا لەو ڕێگەیەوە وێنەیەکی زۆر زیندووی مێژوویی ئەو سەردەمە و زانیاری و کەرەستەگەلی مێژوویی بەداوێنی لە بارەی سەرۆکهۆزە کوردەکان و دابەشبوونیان و ژمارەی گوند و ڕەشماڵ و هۆبە و ماڵ بە ماڵی هۆزەکانی کورد بەدەستەوە داوە، کە ئەستەمە لە پەرتووکێکی دیکەدا ئەو هەموو زانیارییە ورد و ژمارە و داتایانە بدۆزینەوە، تەنانەت چووەتە ناو هەموو قوژبن و ناوچەکانی سەر سنوور و تا ئەوەی موشیر ئەلدەولە ئاماژە بەوە دەکات، کە دەروێش پاشا بە بیانووی کۆکردنەوەی زانیاریی (دە پانزدە فەرسەنگ چووەتە ناو مەملەکەتی ئێرانیشەوە). [1]
Obs: PDF-fil för den här boken är inte tillgänglig , snälla hjälp Kurdipedia att få denna fil ! Skicka bok Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 307 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !