ناونیشانی بابەت: خانمە نووسەرێکی کورد خەڵاتێکی گرنگی جیهانیی پێ بەخشرا
خانمە نووسەری #کورد# گوڵستان کاڤاک، لە کۆشکی شایانەی ستۆکهۆڵم لەلایەن شازاد کارڵ فلیپەوە، خەڵاتی دێسلێکسیای پێ بەخشرا.
لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا، کە لە کۆشکی شایانەی شاری ستۆکهۆڵم بەڕێوەچوو، لەلایەن شازادە کارڵ فلیپەوە خەڵاتی دیسلێکسیا بە خانمە نووسەری کورد (گوڵستان کاڤاک) بەخشرا.
گوڵستان کاڤاک، (دیاگنۆسی دیسلێکسیا) ی هەیە، واتە گرفتی ناڕێکی لە خوێندنەوە و نووسین. ئەو کەسانەی ئەو کێشەیەیان هەیە لە کاتی خوێندن و نووسیندا، پیتەکانیان لەبەرچاو ون دەبن. سەرەڕای ئەم گرفتە گوڵستان کاڤاک، نووسەری چەندان پەرتووکە و توانیویەتی بەسەر ئەو کێشەیەیدا زاڵ بێت.
له و ڕێوڕەسمەدا، گوڵستان ڕایگەیاند: دەمەوێت نموونە بم. ئەو کەسانەی دیسلێکسیایان هەیە هەرگیز کۆڵ نەدەن، دەتوانن بە خەونەکانیان بگەن.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 196 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !