ناونیشانی بابەت:فێستیڤاڵی خواردن و بەرهەمی کوردەواری لە زانکۆی سۆران ساز کرا
ئامادەکردنی: #محەمەد هەسنانی#
لەژێر ناونیشانی (بەرهەمی خۆماڵی سەرچاوەی تەندرووستیی مرۆڤە) ، بە بەشداریی دەیان کۆمپانیا و چەندین جۆر خواردنی کوردەواری، فێستیڤاڵێک لە #زانکۆی سۆران# بەڕێوەچوو.
م. زێبار عەزیز، لە بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی زانکۆی سۆران، بە (باسکورد) ی ڕاگەیاند، بەشی زانستە گشتییەکان لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی سۆران لە ڕۆژی جیهانی خۆراکدا، فێستیڤاڵی خۆراکیان لەژێر ناونیشانی (بەرهەمی خۆماڵی سەرچاوەی تەندرووستیی مرۆڤە) ڕێک خست.
وتیشی: لەم فێستیڤاڵەدا 35 کۆمپانیا، ڕیستۆرانت، دوکان، جووتیار و خاوەنکار بەرهەمەکانیان نمایش کرد، هەروەها، 75 جۆر خواردنی کوردەواریی جۆراوجۆر لەلایەن قوتابییانی زانکۆی سۆران بۆ ساڵی 2023 ئامادە کرابوو.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 367 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !