تیپی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە بە شێوەیەکی چڕ ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێی خولی پلە یەکی تۆپی پێی یانەکانی ئێراق دەکات و لەو چوارچێوەیەشدا و بە یارییەکی دۆستانە میوانداری لە یانەی ئیتیسالات کرد.
ئەو یارییە یەکەم یاری دۆستانەی تیمەکەی پێشمەرگە بوو دوایی دەستپێکی ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێی، ئەمە و لە کاتژمێر 3:30 خولەکی ئێوارەی ڕۆژی هەینی #22-09-2023# و لەسەر یاریگەی
#یانەی وەرزشی سیروانی نوێ# یارییەکە دەستی پێ کرد، دوایی پیشان دانی ئاستێکی ناوازەی هونەری لەلایەن یاریزانانیان، دواجار بە گۆڵێکی ساڵح موتڵەگ، پێشمەرگە توانی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت.
ئامادەکارییەکانی تیپی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت و بڕیارە لەو چوارچێوەیەشدا چەندین یاری دیکەی دۆستانە ڕێک بخات.
[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 314 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !