ئەو گفتوگۆیەی لەنێوان #یەکێتیی نیشتمانی کوردستان# و #پارتی دیموکراتی کوردستان# بەڕێوەدەچێت ئامانجەکەی گەیشتنە بە ڕێککەوتنێکی نوێ لەنێوان ئەو دوو حیزبە.
دواین کۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەکێتی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی #13-11-2023# لەنێوان #مەسرور بارزانی# جێگری سەرۆکی پارتی و #بافڵ تاڵەبانی# سەرۆکی یەکێتی لە #پیرمام# بەڕێوەچوو، ئەو کۆبوونەوەیە بۆ درێژەپێدانی گفتوگۆکانی نێوانیان بووە، کە تایبەتە بە واژووکردنی ڕێککەوتنێکی نوێ لەنێوان هەردوولا، ئەگەر بگەنە ئەنجام.
پارتی و یەکێتی دەیانەوێت بە ڕێککەوتنێکی نوێ کۆتایی بە کێشەکانیان بهێنن، کە چەند ساڵێکە بەردەوامی هەیە و دەشیانەوێت هەر ئەو ڕێککەوتنە بکەنە جێگرەوەیەک بۆ ڕێککەوتنی ستراتیژی نێوانیان، کە ساڵانێکە کاری پێناکرێت.
زانیارییەکان باس لەوەش دەکەن، هەردوولا ئامادەییان نیشانداوە بۆ ئەنجامدانی ئەو ڕێککەوتنە، بەڵام ئەنجامەکەی ماوەتە سەر گفتوگۆکان، تا چەندێک دەگەنە ڕێککەوتنی کۆتایی، یان لە هەوڵەکانیان بێ ئەنجامدەبن. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 363 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !