#مەسرور بارزانی# سەرۆکی #حکومەتی هەرێمی کوردستان# ڕایگەیاند، بەرپرسانی ناوخۆ و دەرەوەی ئێراق لە کۆڕبەندی مێپس 2023 بیروبۆچوونەکان ئاڵوگۆڕ دەکەن.
مەسرور بارزانی ڕاشیگەیاند، جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە بارودۆخێکی زۆر ناهەمواردا تێدەپەڕن، بۆیە گفتوگۆ دەکەین بۆ خستنەڕووی پێشنیاز بۆ چارەسەری ئەو دۆخە.
قسەکانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانی لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی بوو، کاتێک بەشداری لە چوارەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاساییشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس 2023) ، لە زانکۆی ئەمەریکی-#دهۆک# کرد، ئەوەشی ڕاگەیاند: ئەمە کۆڕبەندێکە بۆ ئاشتی و چارەسەریی کێشەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند: هەموومان دەزانین ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان بە گشتی بە بارودۆخێکی زۆر ناهەمواردا تێدەپەڕن، لێرە زۆر کەسایەتی ئەکادیمی، سیاسی، بڕیاردەر و سەرکردایەتیی حزبە سیاسییەکان لە ناوەوە و دەرەوەی ئێراقیش هاتوون بۆ ئەوەی بیروبۆچوونەکان ئاڵوگۆڕبکەن و باسی چارەسەرەکان بکەن.
مەسرور بارزانی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەش کرد، چاوەڕێ دەکەین لە ئەنجامی ئەم گفتوگۆیانە، بەڵکوو پێشنیازی باش بێتە پێشەوە بۆ ئەوەی سوودی لێ وەرگرین. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 226 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !