کێشەی گازگرتن لە نینۆک یان خواردنی، زۆر باوە لەناو منداڵاندا، ئەم خوەش زۆرکات لە تەمەنی منداڵیدا سەرهەڵدەدات کە تا تەمەنی گەورەبوون دەمێنێتەوە ئەگەر بە زویی چارەسەر نەکرێت.
=KTML_Bold=بەم چەند ڕێگەیە دەتوانیت چارەسەری نینۆک خواردنی منداڵەکەت بکەیت:=KTML_End=
1. منداڵەکەت پشتگوێ مەخە کە بڵێیت خۆی وازی لێدەهێنێت، لە ڕاستیدا تا زیاتر پشتگوێی بخەیت، دەکرێت منداڵەکەت زیاتر پێوەی ئالودە بێت.
2. نینۆکی منداڵەکەت کوورت بکەرەوە، ڕێگە مەدە درێژ بێتەوە، ئەمە ڕێگری دەکات لەوەی نینۆکەکانی ببات بۆ دەمی.
3. منداڵەکەت سەرقاڵ بکە بە هەندێک چالاکییەوە، وەکوو وێنەکێشان، چاککردنی پەزڵ یان هەر شتێک کە بە دەستەکانی دەیکات و ناتوانێت بیبات بۆ دەمی.
4. دەستکێشی بۆ لەدەستبکە، بەمشێوەیە ناتوانێت گاز لە نینۆکەکانی بگرێت.
5. دەتوانیت هەندێک جۆری بەهارات یان ڕووەک بدەیت لە نینۆکی منداڵەکەت، بۆ نموونە سیر، کە سوودی بۆ نینۆکی منداڵەکەت هەیە و لەگەڵ ئەوەشدا چیتر نینۆکی ناخوات. [1]