یەکێک لە هەڵە زۆر گەورەکان بەکارهێنانی (دەرزی دێکسا)یە لەکاتی تووشبوون بە پەتا و هەڵامەت بەبێ ڕێنمایی پزیشک و بە شێوەی هەڕەمەکی، دکتۆر هەڤاڵ محەمەد، پزیشکی پایەبڵندی هەناوی مەترسییەکانی ئەم دەرزییە بڵاوکردووەتەوە.
کاریگەریی و مەترسی دەرزی دێکسا زۆرجار ڕاستەوخۆ دەرناکەوێت، بەڵکوو دوای ماوەیەک لە بەکارهێنانی زیان و کاریگەرییە خراپەکانی دەردەکەون، ئەویش تووشبوونە بە چەندین نەخۆشی تر و کێشەی تەندرووستی.
ئەم دەرزییە بۆ حاڵەتی تایبەتیی خۆی بەکاردێت کە سوودی دەبێت بۆ نەخۆش، ئەویش کاتێک پزیشک بڕی بەکارهێنان و ماوەی بەکارهێنانی دەرزییەکە دیاری دەکات، ئەگەر وا نەبێت جگە لە زیان هیچ سوودێکی نابێت.
یەکێک لەو دەرمانانەی کە زۆرێک لە خەڵکی لەکاتی تووشبوون بە پەتا و هەڵامەت بەکاری دەهێنن ستیرۆیدە (یەکێکە لە دەرزی تێکەڵە) ، هەندێک جار ستیرۆیدەکان لەسەرەتادا نیشانەکانی پەتا کەم دەکەنەوە و نەخۆشەکە هەست بە چاکبوونەوە دەکات، بەڵام لە دواییدا سیستەمی بەرگری لاواز دەکات و زووتر تووشی پەتا دەبێتەوە، هەر بۆیە بەهیچ شێوەیەک نابێ دەرمانی ستیرۆید بەبێ ڕێنمایی و سەرپەرشتی پزیشک بەکاربێت. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 245 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !