تیپی تۆپی پێی تازەپێگەیشتووانی یانەی وەرزشی پێشمەرگە یاری دووەمی لە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی خولی تازەپێگەیشتووانی یانەکانی کوردستان ئەنجام دا و میوانداری لە تازەپێگەیشتووانی #یانەی وەرزشی هەندرێن# کرد.
کاتژمێر 3:00 ی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە #03-10-2023# و لەسەر یاریگەی خۆیدا لە ناوچەی فەرماندەیی، تیپی تۆپی پێی تازەپێگەیشتووانی یانەی پێشمەرگە ڕووبەڕووی تازەپێگەیشتووانی یانەی هەندرێن بوونەوە، لەو یارییەدا و دوایی کۆتایهاتنی کاتی یاسایی و پێشکەوتنی پێشمەرگە بە گۆڵێک دواجار، ناوبژیوان فیکەی لێدانە یەکلاکەرەوەکانی لێدا بەو پێگەیەکی کە لە یاری ڕابردوودا تازەپێگەیشتووانی یانەی هەندرێن بە هەمان ئەنجام بردنەوەی بەدەست هێنا بوو، ئەمە و دوایی لێدانە یەکلاکەرەوەکان، هەندرێن توانی بە ئەنجامی (3-4)گۆڵ بردنەوە بەدەست بهێنێت و بگاتە یاری کۆتایی خولەکە شانبەشانی تازەپێگەیشتووانی #یانەی وەرزشی هەولێر#ی هاوشاری.
[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 302 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !