#مستەفا چاورەش#، فەرماندەى پێشووى یەکەى حەفتاى یەکێتى نیشتمانى ڕایگەیاند، بە ڕێزەوە بەڕێیان کردووە.
مستەفا چاوڕەش ئەمڕۆ ڕێکەوتی #29-11-2023# لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانى باسى ئاڵوگۆڕى پۆستى فەرماندەى گشتى یەکەى 70ی کرد و ڕاشیگەیاند، پۆستەکەى ڕادەست کردووە و ڕێزلێنانیشیان بۆ کردووە.
ئەو فەرماندەى یەکێتى ئەوەشى ڕاگەیاند، لە سەرەتاى درووستبوونى یەکێتییەوە لە خزمەتدایە، بۆیە ئێستاش بۆ جێهێشتنى پۆستەکەى ڕێزلێنانى تایبەتى بۆ کراوە.
مستەفا چاوڕەش، پێشتر ئەندامی سەرکردایەتی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بوو، بەڵام لە کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی نەکرایەوە بە ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی ئەو حیزبە.
لە شوێنی مستەفا چاوڕەش لیوا عومەر ساڵح کراوەتە بەرپرسی یەکەی حەفتای هێزەکانی پێشمەرگە.
لیوا عومەر ساڵح، پۆستی سەرۆکی ئەرکانی هێزەکانی یەکەی حەفتای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانى هەبوو. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 388 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !