#کەمال کەرکووکى#، ئەندامى مەکتەبى سیاسى #پارتى دیموکراتی کوردستان# دەڵێت: لە هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان، #کەرکووک#ییەکان دەنگ بە لیستى پارتى دەدەن.
کەمال کەرکووکى لە لێدوانێک دا دەشڵێت: کەرکووکییەکان متمانەیان بە پارتى هەیە، چونکە تاکە لایەنە خیانەتى لێنەکردوون و تەنانەت بەرگریشى لێکردوون.
لەبارەى گەڕانەوەى پارتى بۆ کەرکووک، ئەو بەرپرسەى پارتى وتى: لەسەر فەرمانى بارزانى و بە گوێرەى ڕێککەوتن گەراونەتەوە کەرکووک و دەستیان بە کارى سیاسى کردووەتەوە و بەردەوامیش دەبن.
باسى لەوەش کرد، خۆیان بۆ هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان ئامادە دەکەن و کار بۆ ئەوە دەکەن، لیستى پارتى دەنگێکى زۆر بهێنێت، بۆ ئەوەى ببنە براوەى یەکەمى هەڵبژاردنەکە. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 320 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !