یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی ئێراق هەریەک لە یانەکانی (غاز جنوب، پێشمەرگە، هەولێر، مەسافی، حەبانییە، سەناعە، سمود، حەدیسە، ئەهوار، مقدادیە، ئەبوو ڕیشە، دەغارە، نعمانییە، نەینەوا و بەحری) ئاگادار دەکات کە لە کاتژمێر 2:00 ی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە #21-10-2023# نوێنەریان لەنێو هۆڵی هۆتێل ماس ئامادەبێت ئەوەش بە مەبەستی بەشداریان لە ئەنجام دانی تیروپشکی یارییەکانی وەرزی 2023-2024 ی خولی نایابی بالەی یانەکانی ئێراق کە بڕیارە لە مانگی داهاتوو دەست پێبکات.
ئەمە و یەکێتی ناوبراو لەو کۆبوونەوەیەدا بە فەرمی وادەی دەستپێکی یارییەکانی خولەکە و شێوازی بەڕێوەچوونی یارییەکانی ئاشکرا دەکات.
جێگەی وەبیر هێنانەوەیە، لە وەرزی ڕابردووی خولی نایابی بالەی یانەکانی ئێراق، یانەی غازی بەسرە بە پلەی یەکەم و پێشمەرگە بە پلەی دووەم هاتن و بۆ ئەم وەرزەش هەردوو یانە یاری جامی سوپەری بالەی ئێراق ئەنجام دەدەن.
[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 314 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !