یەژم کاکە حەمە نیم، یەژن گووی سەگ، ماندوونەبی.
پێشوان دەڵێن: لە بەردەم چێشتخانەیەکدا کابرایەکی ساختەچی تووشی کابرایەکی ڕەشۆکی دەبێت، کابرای ساختەچی دەڵێت: کاکە حەمە چۆنی، ئەوە بۆ دیار نیت، بابچینە ئەم خواردنگەیە نانێک بخۆین، بەزۆر پەلکێشی چێشتخانەکەی دەکات، کابرای ڕەشۆکیش دەڵێت: کاک من کاکە حەمەنیم، هەرچۆنێک بێت، دادەنیشن نانێکی باش دەخۆن، کابرای فێڵاوی بەهۆ دەست شتنەوە، هەڵدەسێت و دەڕوات، پارەی دوو نەفەر لە کابرای ڕەشۆکی دەسەنن. ئەویش ئەم پەندە دەڵێت. بۆ کەسیکی فێڵاوی بەکاردێت کە قۆلێ خەڵکی ببڕێت. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 18 gånger