توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکردووە خەوتن بۆ ماوەی کەمتر لە 5 کاتژمێر لە شەواندا، مەترسی تووشبوون بە خەمۆکی زیاد دەکات.
توێژینەوەیەکی نوێ، کە لەسەر 7 هەزار کەس ئەنجامدراوە لەلایەن پسپۆڕانی زانکۆی کۆلێژی لەندەن، ئەوەیان سەلماندوە ئەو کەسانەی گرفتی کەمخەوییان هەیە و شەوان کەمتر لە 5 کاتژمێر دەخەون، مەترسی تووشبوونیان بە خەمۆکی زیاترە لەو کەسانەی ڕۆژانە 8 کاتژمێر دەخەون.
شیکاریی ئەم توێژینەوەیە لەسەر بنەمای تایبەتمەندییە بۆماوەییەکانی مرۆڤ بووە، نەک ئەوەی لە ڕاستیدا شەوانە چەند کاتژمێر دەخەون، ئاشکرا بووە ئەو کەسانەی شەوان کەمتر لە 5 کاتژمێر دەخەون، لە ماوەی 4 بۆ 12 ساڵی داهاتودا، 2.5 هێندەی کەسانی ئاسایی ئەگەری تووشبوونیان بە خەمۆکی هەیە.
کەسانی پێگەیشتو ڕۆژانە پێویستیان لە 7 بۆ 9 کاتژمێر خەو هەیە، لە کاتێکدا منداڵان ڕۆژانە پێویستیان بە 9 بۆ 13 کاتژمێر خەو هەیە. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 269 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !