بوونی ئازار لە گەدە واتای ئەوەیە گرفتێک هەیە کەپێویستی بە چارەسەرە، ئەمەش چەند هۆکارێکی هەیە، کە دەتوانیت لە ڕێگەی زانینی هۆکارەکەیەوە چارەسەری بکەیت.
دکتۆر هەڤاڵ محەمەد، پزیشکی پایەبڵندی هەناوی باوترین ھۆکارەکانی ئازاری درێژخایەنی گەدەی بڵاوکردووەتەوە.
1. هەوکردنی گەدە.
2. هەوکردنی سوورێنچک.
3. بوونی بەکتریای گەدە (H.pylori) .
4. فتقی گەدە.
5. گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە بۆ سوورێنچک.
6. قورحەی گەدە یان دوانزەگرێ.
7. بەردی زراو.
8. هەوکردنی تورەکەی زراو.
9. هەوکردنی درێژخایەنی پەنکریاس.
10. هەندێک جار جەڵدەی بەشی خوارەوەی دڵ (بەتایبەتیی لە کەسانی بەتەمەندا) . [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 235 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !