هەموو دایکێک حەز دەکات کەسایەتی منداڵەکەی بەهێز بێت، متمانەی بەخۆی هەبێت و کەسێک نەبێت پشت بە خۆی نەبەستێت، بەڵام پێویستە بزانیت کە جیاوازی هەیە لەنێوان کەسێک کە متمانەی بە خۆی هەبێت، لەگەڵ کەسێک کە خۆی زاڵ بکات و کەسانی دیکە بەکاربهێنێت، گرنگە منداڵەکەت لەسەر جۆری یەکەم پەروەردە بکەیت نەک دووەم.
=KTML_Bold=بەمشێوەیە دەتوانێت بزانیت منداڵەکەت متمانەی بە خۆی هەیە.=KTML_End=
1. جەستەی ڕێک دەکاتەوە و شێوازی دانیشتنی بەشێوەیەکە کە دەستەکانی کردووەتەوە و جەستەی خۆی بچووک نەکردووەتەوە، ئەمەش ئاماژەیەکی ڕوونە کە منداڵەکەت متمانەی بەخۆیەتی.
2. لە کاتی گفتوگۆکردن تەماشای چاوی بەرانبەرەکەی دەکات و چاوی دوورناخاتەوە.
3. کاتێک ڕووبەڕووی دۆخێکی پێکەنیناوی دەبێتەوە، پێدەکەنێت و هەوڵنادات پێکەنینی بشارێتەوە، ناترسێت لەوەی بە پێکەنینی سەرنجی کەسانی دیکە ڕابکێشێت.
4. بەشێوەیەکی سرووشتی قسەت لەگەڵ دەکات، بەو واتایەی هەر شتێک لەناو دڵیدا هەبێت ڕاستەوخۆ دەیڵێت و بیرکردنەوەی خۆی لەبارەیانەوە دەڵێت: ڕقی لەوە دەبێتەوە کارێکی پێبکەن کە ئارەزووی کردنی نییە.
5. کاتێک منداڵانی دیکە دەبینێت، هەمیشە ئەو دەستپێشخەرە لەوەی بابەتیان لەگەڵ بکاتەوە و یارییان لەگەڵ بکات. [1]