خۆشەویستی یەکێکە لە جوانترین هەستەکان کە لەنێوان دوو کەسدا هەبێت، ئەوەی لەبارەی خۆشەویستییەوە دەیزانیت ڕەنگە هەموو ڕاستییەکان نەبێت.
=KTML_Bold=چەند ڕاستییەکانی سەرنجڕاکێش هەیە لەبارەی خۆشەویستییەوە، کە ماڵپەڕی good men project بڵاویکردووەتەوە.=KTML_End=
1. پیاوان خێراتر لە خانمان دەکەونە داوی خۆشەویستییەوە، پیاوان 8 خولەکیان پێویستە بۆ ئەوەی بکەونە داوی خۆشەویستی، بەڵام خانمان 15 ڕۆژیان پێویستە.
2. هەتا زیاتر مەبەستت بێت کەسێک پشتگوێ بخەیت، زیاتر دەکەویتە داوی خۆشەویستی ئەو کەسە.
3. خۆشەویستی بەڕاستی نابینایە، گرنگ نییە کەسانی چواردەورت چۆن دەتبینن، تۆ بێ وێنەیت لە چاوی ئەو کەسەی خۆشیدەوێیت.
4. خۆشەویستی وەکوو ماددەی بێهۆشکەر وایە و ئالودەت دەکات، کاتێک جارێک کەوتیتە داوی خۆشەویستییەوە، بەزەحمەت دەتوانیت وازی لێ بهێنیت.
5. ئەو کەسەی لە کاتی دڵتەنگی لەگەڵت بگری، هەرگیز ناتوانێت جێتبهێڵێت.
6. قسەنەکردن لەگەڵ ئەو کەسەی خۆشتدەوێت بۆ ماوەی زیاتر لە 48 کاتژمێر، دەکرێت نەخۆشت بخات.
7. خۆشەویستی ڕاستەقینە دەتوانێت زیاتر لە 10 ساڵ چاوەڕێت بکات، هەندێک کاتیش دەکرێت زیاتر لە 50 ساڵ چاوەڕێت بکات.
8. پەیوەندی پێویستە 4 مانگ بمێنێتەوە بۆ ئەوەی ببێت بە چیرۆکی خۆشەویستی ڕاستەقینە.
9. 15 مانگ و 27 ڕۆژی پێویستە بۆ ئەوەی کەسێک لەبیر بکەیت کە پڕ بە دڵ خۆشتویستوە.
10. کاتێک کوڕێک کچێکی خۆشبوێت تەماشای چاوی دەکات، بەڵام ئەگەر کچێک کوڕێکی خۆشبوێت، چاوی دووردەخاتەوە لێی.
11. ئەو کچەی وا لە کوڕێک بکات هەست بکات پیاوە، ئەو کەسەیە کە کوڕەکە دەکەوێتە داوی خۆشەویستییەوە.
12. زۆرینەی کات پیاوان یەکەمین هەنگاو دەنێن، بەڵام ئەگەر کچێک یەکەمین هەنگاوی نا، باوەڕ بکە هیچ کەسێک هێندەی کچەکە ئەو کوڕەی خۆشناوێت.
13. (ئەو کەسەی خۆشتدەوێت و بیری لێدەکەیتەوە) ، لە کاتی خوێندنەوەی ئەم ڕستەیە ئەو کەسەی کە هاتووە بە مێشکتدا، ئەوەیە کە بەڕاستی خۆشتدەوێت. [1]